جه‌یمیس فار ئه‌ندامى كاروبارى به‌هائییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا: ره‌تكردنه‌وه‌ى ئاینى به‌هائى له ئێران به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
هۆلاكۆ ره‌حمانیان، به‌ر له 31ساڵ له‌تاران له دایك بووه، سه‌ره‌ڕاى باشى نمره‌كانى، تا ئاستى خوێندنى زانكۆ، ته‌مه‌نى منداڵى زۆر به هێمنى به‌سه‌ربرد، ئیتر له‌پڕ كێشه‌ى ئینتیماى بۆ ئاینى "به‌هائى" بۆ دروست بوو.
تایبه‌ت بۆ ئاژانسى فرانس پرێس هۆلاكۆ ره‌حمانیان رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كم بۆ هات كه دۆسیه‌كه‌م كامڵ نیه، دواى ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونم بۆى كرد، ده‌ركه‌وت كێشه‌كه‌م ئایندارییه، نه‌وه‌ك شتى دیكه.
هۆلاكۆ ره‌حمانیان گوتى: هه‌ستم به داڕمانكرد، ویستم داكۆكى له‌مافه‌كانم بكه‌م، ئه‌وان هۆكارى كێشه‌كه‌یان به‌نووسراوێك نه‌گه‌یانده من، ته‌نها به قسه پێیانگووتم.
گووتیشى: له‌زانكۆ پێیان راگه‌یاندم دوور بكه‌ومه‌وه له نێو خه‌ڵك، له‌كاتێكدا هیچ یاده‌وه‌رییه‌كى خراپم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم نه‌بوو.
ناوبراو له ساڵى 2012 ئێرانى جێهێشت، له ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ده‌رچووى زانكۆی سانتاكرووزه، له كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت كار ده‌كات.
به‌هائى، گه‌وره‌ترین كه‌مینه‌ى ئاینین له ئێران، له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانى، رۆژانه دووچارى جیاكارى ده‌بنه‌وه.
ره‌گ و ریشه‌ى ئه‌م ئاینه بۆ سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاینى به‌هائى داوا ده‌كات گه‌لان به یه‌كسانى بژین.
ژماره‌ی به‌هائییه‌كان له ئێران 300 هه‌زار كه‌سن، له جیهانیش ملیۆنه‌هان.
ناوه‌ندى فه‌رمى ئاینى "به‌هائى"، له عه‌ككا و حه‌یفایه، دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى "به‌هائوڵڵا"یه، له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م ئاینى "به‌هائى" راگه‌یاند، له ئێستادا ئه‌و دوو شاره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیلدایه.
كۆمارى ئیسلامى ئێران دانى نه‌ناوه به ئاینى "به‌هائى"، به پێچه‌وانه‌ى ئاینه‌كانى "كریستیان، یه‌هوودى، زه‌رده‌شتى" ، پێكهاته‌كانى "به‌هائى" دووچارى ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌بنه‌وه.
به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى لێبوردنى نێوه‌دوڵه‌تى، تایبه‌ت به ره‌وشى به‌هائییه‌كان له ئێران‌دا هاتووه، به‌هائییه‌كان، له زانكۆ و كۆمپانیا و پێدانى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان دووچارى جیاكارى ده‌بنه‌وه.
چاككردنى بارودۆخى ئه‌وانیش له ئێران، ئه‌گه‌رێكى دووره، كاتێك له ئێستادا ئیبراهیم ره‌ئیسى كاندیدێكى كاریگه‌رى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه.
به‌هائییه‌كان ده‌ڵێن: بنه‌ماكانى لێبورده‌یی، كه ئاینه‌كه‌یان جه‌ختى لێده‌كاته‌وه، ره‌تى به‌رپه‌چدانه‌وه ده‌كات، داوا ده‌كات بێده‌نگ و خۆڕاگر بین.
دیان عه‌لى، نوێنه‌رى به‌هائییه‌كانه له رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هائی له ئێران ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، كاتێك كه رێزیان لێناگیرێت، سه‌یریش له‌وه‌دایه دا‌واشیان لێده‌كرێت به‌شدار بن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات و درێژه به‌ژیانى ئاسایی خۆیان بده‌ن.
له‌مانگى رابردوو، ژماره‌یه‌ك رێكخراوى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ، نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى كاتێك تاران رێگری له به‌هائییه‌كان كرد، مردووه‌كانیان به دڵى خۆیان له شوێنێك بنێژن، داوایان لێكراوه ئه‌و گۆڕستانه به‌كار بهێنن، كه له ساڵى 1988ه‌وه وه‌ك گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى سیاسیى چالاكوانه‌كان ده‌ناسرێت و ئه‌وانه‌ى به‌ره‌نگارى ده‌سه‌ڵاتى ئێران بوونه‌ته‌وه، له‌وێ نێژراون.
به‌هائییه‌كانى ئێران، له‌لایه‌ن به‌شێك له ئێرانییه‌كان وه‌ك هه‌ڵگه‌ڕاوه پێناسده‌كرێن، دووچارى ئه‌شكه‌نجه و چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه.
له‌ساڵى 1979، زۆربه‌ى به‌هائییه‌كانى ئێران وڵاتیان جێهێشت، له‌نێویشیاندا ئه‌ندازیارى به‌ناوبانگ حوسێن ئه‌ماناتى، دیزاینه‌رى به‌ناوبانگى تاوه‌رى ئازادى له‌تاران.
چالاكوانێك باس له‌وه ده‌كات، له‌ساڵى 1983، 200 به‌هائى له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران له سێداره دران، 10یان ئافره‌ت بوون، وێڕاى ئه‌وه‌ش به‌هائییه‌كان له جه‌نگى "ئێران - عێراق" له ریزی سوپای ئێران‌دا به‌شداریانكردووه.
له ساڵى 2016، فایزه هاشمى كچى هاشمى ره‌فسه‌نجانى سه‌رۆكى پێشووى ئێران، خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى تووشى شۆك كرد، كاتێك چاوى كه‌وت به فه‌ریبا كه‌مال، كه گیراوێكى سیاسی به‌هائی بوو.
جیمیس سمیمى فار، ئه‌ندامى كاروبارى به‌هائییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ره‌تكردنه‌وه‌ى ئاینى به‌هائى له ئێران به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ك.ب