ئامینه زكری: به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه هه‌ڵوێستیان ترسنۆكانه و شه‌رمنانه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئامینه زكری، به‌رپرسی دۆسیه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان له باره‌گای بارزانی، رایگه‌یاند، به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه هه‌ڵوێستیان ترسنۆكانه و شه‌رمنانه‌یه. گوتیشی: په‌كه‌كه له چوارچێوه‌ی پیلانگێڕییه‌كی ئیقلیمیدا كار بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی خاكی كوردستان و په‌لكێشكردنی سوپای توركیا ده‌كات و تا ئێستا هیچ شه‌ڕ و خه‌باتێكی له دژی سوپای توركیا نه‌كردووه و ته‌واوی ناوچه‌كانی به سانایی بۆ سوپای توركیا به‌جێهێشتووه.
هیچ به‌رخودانێكی په‌كه‌كه له ئارادا نییه
ئامینه زكری له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له باره‌ی گێچه‌ڵكارییه‌كانی په‌كه‌كه‌وه گوتی: تا ئێستا نه‌مانبینیوه، په‌كه‌كه به‌رخودان بكات، ناوچه‌كان زۆر به ئاسانی راده‌ستی توركیا ده‌كات. تا ئێستا هیچ شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه رووی نه‌داوه، ئێمه نه‌مانبیستووه سه‌رباز و گه‌ریلا بكوژرێن، به‌رخودانێك له ئارادا نییه. په‌كه‌كه به پیلانێكی ئیقلیمی به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راده‌ستی توركیا كردووه.
گوتیشی: هه‌موو به‌رخودان و به‌رگرییه‌كی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له شۆڕشدا بۆ ئه‌وه بووه، به ئازادی بژین، ئێمه كوردستان‌مان له ده‌ستی رژێمی به‌عس رزگار كرد، بۆ ئه‌وه نه‌بوو ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه زه‌ویمان داگیر بكات. 30 ساڵه گوندی من و مزووری و رێكان و بناری كێسته و حه‌فتانین له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئێستا راده‌ستی سوپای توركیا كراون، به جۆرێك تا ئێستا من گوندی خۆمم نه‌بینیوه.
"چ داستانێكی مه‌زنی له باكوور تۆمار كردووه؟"
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه هێزێكی نامۆیه. هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه مادده‌یه‌ك له په‌یڕه‌وی ناوخۆیاندا هه‌یه و ده‌ڵێت: ئێمه دامه‌زراوین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردی له‌ناو به‌رین، سنووری خه‌باتی په‌كه‌كه باكووره نه‌ك باشوور، له باشوور گونده‌كانیان داگیر كردووه، باج وه‌رده‌گرن، گونده‌كانیان تاڵانكردووه، پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێشمه‌رگه هێزێكی یاسایی و ده‌ستووری و نیشتمان په‌روه‌ره ئه‌م خاكه‌ی ئازاد كردووه. نابێت په‌كه‌كه رێگه به خۆی بدات، رێگری له خه‌ڵك بكات و گونده‌كان تاڵان بكات. له ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌شت پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، خه‌باتی په‌كه‌كه باكووری كوردستانه، په‌كه‌كه چ داستانێكی مه‌زنی له باكوور تۆمار كردووه، گوندێك شارێك ناوچه‌یه‌كی ئازاد كردووه تا ئێمه شانازی پێ بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئامینه زكری گوتی: په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان بووه‌ته دیكتاتۆر، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌بوو بۆ راده‌ستكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه، سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌نگاوێكی نا بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت، به‌ڵام په‌كه‌كه رێگر بوو له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان. په‌كه‌كه سیاسه‌تی بانێك و دوو هه‌وای گرتووه‌ته به‌ر. له باكوور هیچ خه‌باتێك ناكات. ئه‌و خه‌باته ئاشتیخوازه‌ی له 2008 له باكوور ده‌ستیپێكردبوو، هه‌موویان له‌ناو برد.
"په‌كه‌كه پرۆسه‌ی ئاشتیی له باكوور مراند"
گوتیشی: خه‌باتی رزگاریخوازی له باكووری كوردستان مراند، نه‌یهێشت پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام بێت. له رۆژئاوای كوردستان بینیمان چۆن پارێز له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌كه‌ن، له شه‌ڕی كوبانێ بینیمان له ماوه‌ی 2 كاتژمێردا زیاتر له 300 گوندی كوردی چۆڵكران، به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه، هه‌مووی چه‌ند كۆڵانێك به ده‌ست په‌یه‌ده‌وه مابوو، سه‌رۆك بارزانی بڕیاری دا پێشمه‌رگه بڕوات و كوبانێ ئازاد بوو، ئێمه شه‌هید و قوربانیمان دا، به‌ڵام كاتێك هاوكاری پێشمه‌رگه ته‌واو بوو، گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان، بۆچی په‌كه‌كه كاتێك هاتن، بۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر شنگالدا گرتووه، بۆ بیانوو ده‌ده‌نه ده‌ست توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بكات، توركیا چه‌ندین ئۆپراسیۆنی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و گه‌یشتووه‌ته حه‌فتانین و مه‌تینا. ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه و بیانوو ده‌ده‌نه توركیا.
ئامینه زكری باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌یه و بۆ ئینكاری هێزه كوردییه‌كانه. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه دارده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تییه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ئه‌وان. بۆ نموونه توركیا، په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه بۆ خه‌باتگێڕانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌باتگێڕانی كوردپه‌روه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر شه‌هید بكرێن. له باشووری كوردستان ژیانێكی ده‌ستووری درووست بووه، به‌رخودان، شه‌هید، ئه‌نفالمان بینی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئازادانه بژین، خۆ سه‌پاندنی ئه‌وان، بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان له جیهانبینی ئه‌وانه‌وه‌یه بۆ دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی گوت: چ ئه‌قڵ و لۆژیكێك قبووڵییه‌تی پێشمه‌رگه هێزێكی یاسایی و ده‌ستووری و نیشتمانپه‌روه‌ره و توانیویه‌تی ئه‌م هه‌رێمه ئازاد بكات، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت له سنووری خۆی جێگیر ببێت. له شه‌ڕی داعش، پێشمه‌رگه هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێز ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی داعش بكات، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌ژموونی خۆی زیاتر بكات و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆسته‌وه.
"هه‌ندێك لایه‌ن نابه‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن"
له باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژی گێچه‌ڵكارییه‌كانی په‌كه‌كه، ئامینه زیكری، گوتی: هێزه‌كانی باشووری كوردستان نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، سۆشیالمیدیای ئه‌وان و میدیاكه‌یان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پارتی به‌ره‌و شه‌ڕی براكوژی ده‌چێت، پرسیاری من ئه‌وه‌یه، ئایا پارتییه به شه‌ڕانگێزی چووه‌ته ده‌ڤه‌رێكی باكووری كوردستان و شه‌ڕی كردووه؟
گوتیشی: پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌وه پارتییه شه‌ڕ به په‌كه‌كه ده‌فرۆشێت؟، یان په‌كه‌كه‌یه شه‌ڕ به پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ده‌فرۆشێت؟، كادیری پارتی له لیژنه‌ی دێره‌لووك رفێندرا و شه‌هید كرا، پارتی پشوو درێژ بوو، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سه‌رزێڕا شه‌هید كرا، لایه‌نه سیاسییه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو، قه‌واره‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم به ته‌نیا هی پارتی نییه، هی هه‌مووانه. هه‌ڵوێستێكی ترسنۆكانه و شه‌رمنانه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یانه پارتی رابكێشنه شه‌ڕێكی براكوژی.
روونیكرده‌وه، هه‌مووان ده‌زانن، سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی براكوژی ته‌حریم كردووه و مومكین نییه شه‌ڕی براكوژی درووست بێت. هه‌موو شه‌ڕانگێزی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه، پارتی به ئامانج بكه‌ن و لاوازی بكه‌ن. هیچ په‌یامێكیان نییه بۆ په‌كه‌كه و بڵێن به‌سه. 800 گوندی باشووری كوردستان، چۆڵكراوون و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه. له پارێزگای دهۆك 300 گوند چۆڵ كراون، 140 گوند، ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، ترس هه‌یه و خه‌ڵك ناوێرێت بگه‌ڕێته‌وه، باج وه‌رده‌گرن، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ڕفێنن، منداڵ ده‌ڕفێنن، ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان. خه‌ڵك ناتوانێت زه‌وی و ئاوی خۆی به‌كار بهێنێت.
"په‌كه‌كه ئامرازی ده‌ستی داگیركه‌رانه"
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامینه زكری گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نییه و چه‌ندین جار داوای كردووه، په‌كه‌كه بكشێته‌وه. سنووری ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه راده‌ستی پێشمه‌رگه بكاته‌وه. تا ئێستا په‌كه‌كه ناهێڵێت رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت. په‌كه‌كه دارده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمیه. ئێستا زیاتر له 20 بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له عێراق و هه‌رێم دانراوون و په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی و بیانووی ده‌ستی توركیایه. په‌كه‌كه بووه‌ته ئامرازی ده‌ستی داگیركه‌ران، په‌كه‌كه بۆ ناچێت، باكوور رزگار بكات، بۆ ناچێت گوندێك رزگار بكات، په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا بێنه خاكی هه‌رێمه‌وه. ئه‌و بیانووانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یداته وڵاتی توركیا، بۆ سلۆپی و ته‌له‌عفه‌ر و ته‌نانه‌ت مووسڵ بڕوات.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه 30 ساڵه داوا ده‌كه‌ین په‌كه‌كه رێگه بدات خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گونده‌كان و داگیركاری گونده‌كان كۆتایی پێ بهێنێت. ئه‌گه‌ر كیان و هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی بوایه و بۆ كوردستان خه‌باتی كردبا، گوێی ده‌دایه داواكارییه‌كان. ئێستا له قه‌ندیل و رۆژئاوا و ئه‌وروپا سته‌م و دیكتاتۆری راده‌كه‌ن و رووده‌كه‌نه باشووری كوردستان و لێره به كرێكاری ژیانی خۆیان ده‌گوزه‌رێنن.
له كۆتایی وته‌كانیدا، ئامینه زكری، به‌رپرسی دۆسیه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان له باره‌گای بارزانی، دووپاتیكرده‌وه، په‌كه‌كه هێزێكه بۆ دژایه‌تی هه‌موو هێزێكی كوردیی دامه‌زراوه. ئێمه داواده‌كه‌ین خوێنی گه‌نجانی كورد به هه‌ده‌ر نه‌دات. خوێنی گه‌نجانی كورد پیرۆزه و نابێت په‌كه‌كه به سانایی یاری به چاره‌نووسیانه‌وه بكات.