مباپێ: تا بێنزێما هه‌بێت پاس ناده‌مه جیرۆ
كیلیان مباپێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد و گوتی: ئه‌وه‌ی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ كردی زۆر ناخۆش بوو، ده‌شڵێت: كه‌ریم بێنزێما مرۆڤێكی زۆر گه‌وره‌یه و هه‌وڵ ده‌دات زیاتر لێی نزیك ببێته‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی لێدوانه‌كانی كلیان مباپێی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسایه:
"من ده‌مویست رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو به‌شداریی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بكه‌م و هه‌موو شتێك روونبكه‌مه‌وه، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌م پێی راگه‌یاندم هێور ببمه‌وه و له‌كاتێكی دیكه قسه بكه، هه‌مووان ده‌زانن جیرۆ چی گوتووه كه پشێوی دروست كردووه كه‌مێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست كردم، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا ئه‌نجامه‌كانی باش نه‌بێت و له ئاماده‌كارییه‌كان خراپ ببێت فڕه‌نسا له هه‌موومان گه‌وره‌تره، ئه‌وه‌ی جیرۆ گوتی كاریگه‌ری له‌سه‌رم نه‌ماوه، من یاریزانم 365 جار هه‌مان كارم به‌رامبه‌ر كراوه ئاماده‌م جارێكی دیكه‌ش له یاریگا هه‌مان كار رووبداته‌وه.
"دوای گۆڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بولگاریا له ژوری جلگۆڕین پیرۆزبایم له جیرۆ كرد ئه‌و هیچی پێنه‌گوتم، به‌ڵام دوای ئه‌وه له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسه‌كان قسه‌ی كرد ئه‌وه‌یان زۆر بۆ من ناخۆش بوو، ئێوه چیده‌ڵێن پێتانوایه من زیاتر پاس به نێیمار و بنزێما ده‌ده‌م، به‌ڵێ وایه نێیمار له یارییه‌ك 150 جار تۆپ به‌ر قاچی ده‌كه‌وێت، بێنزێماش هه‌شتا جار كه‌چی جیرۆ وانییه كه‌متر تۆپی لایه، بنزێما 40 مه‌تر له گۆڵی ركابه‌ره‌كان داوای تۆپ ده‌كات، كه‌چی جیرۆ له‌ناو هێڵی سزا ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕێی تۆپ ده‌كات.
"نازانم كێ پێناڵتی له هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا جێبه‌جێ ده‌كات، تا ئێستا هیچ پله‌به‌ندییه‌ك نییه ره‌نگه من بم و ره‌نگه گۆڵیش نه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش ئاساییه
من یاریی زۆرم له‌گه‌ڵ كه‌ریم بێنزێما نه‌كردووه به‌ڵام به‌راستی یاریزانێكی نایابه، زۆر جیاوازه له جیرۆ له‌رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه مرۆڤێكی زۆر گه‌وره‌یه من تا ئێستا نه‌مناسیبوو هێدی هێدی هه‌وڵ ده‌ده‌م زیاتر لێی نزیك بكه‌ومه‌وه، من له یانه‌كه‌م سنووری خۆم ده‌زانم یاریزانێكی ئاسایم هیچ كات مه‌رجم بۆ یانه‌كه‌م دانه‌ناوه كه ده‌بێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیاریكراو بكه‌ن به‌ڵكو من به رێسا و یاساكانی پاریس سانجێرمان پابه‌ندم.