لە زیقار و سەڵاحەدین هێرشکرایە سەر کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان

سێ کەس برینداربوون
کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا - ئەرشیف
کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە پارێزگای زیقار و سەڵاحەدین، لە رێگەی بۆمبی چێندراو، هێرشکرایە سەر کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان و سێ کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار رایگەیاند، مینێكی چێندراو بەكاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر رێگەی سەرەكی شاری ناسریە كرایە ئامانج و بەم هۆیەوە سێ كەس بریندار بوون، دووانیان هاووڵاتی عێراقین و ئەوی دیکەیان بیانییە.

هاوکات لەسەر رێگەی خێرای پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێکی دیکە بە کاروانێکی دیکەدا تەقییەوە، بەڵام زیانی لێنەکەوتەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر هێرش دەکرێتە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان و كاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان.