لەبارەی تەقینەوەکەی هەڵەبجە روونکردنەوە دەدرێت
K24 – هەڵەبجە
هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە ناسنامەی کوژراوەکەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەڵەبجەیان ئاشکرا کرد و رایانگەیاند، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی هەڵەبجە ئاشکرای کرد: "رووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی روویداوه گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆشتووه‌ته پاركه‌كه و دوو باخه‌وانی لێبوه دوای سڵاو كردن له باخه‌وانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه لێیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه، دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی رووداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێكه به‌ناوی (رێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه رووداوه‌كه خۆكوژی بووه و له رێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگییه‌وه بووه".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه، هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ین كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه رووداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووە".