ئیسماعیل بێشکچی: په‌که‌که ده‌یه‌وێت قه‌واره‌یی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات
K24- ئیسته‌نبول:
ئیسماعیل بێشکچی، کۆمه‌ڵناس و نووسه‌رو دۆستی گه‌لی کورد رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی په‌که‌که له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانه.
ئیسماعیل بێشکچی له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی نییه په‌که‌که هێرش بکاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌یکات، نه‌ناسینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، په‌که‌که ده‌یه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات".
گوتیشی: "پیلانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به کورد، له سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ئارادایه و پیلانی هه‌رێمی دژ به کوردیش ئێستا له ئارادایه و هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانانه‌دایه".
بێشکچی ئاماژه‌ی به‌وه کرد، په‌که‌که دژ به ده‌وڵه‌تی کوردییه و له سه‌ر حیسابی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی، هه‌وڵ ده‌دات دژایه‌تی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره بكات.
بێشكچی جه‌ختیشی كرده‌وه: "په‌که‌که پشتگری له مافی ده‌وڵه‌تبوونی عه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین ده‌كات، به‌ڵام دژ به ده‌وڵه‌تی کوردییه".
بێشکچی گوتیشی: "پارتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا به ئاڕاسته‌ی کوردستان هه‌وڵی دا، له به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش پهکهکههێرش ده‌کاته سه‌ر پارتی دیمۆکراتی کوردستان".