لەبارەی دابەشکردنی مووچە دڵنیایی دەدرێت

مانگانە مووچە لە کاتی خۆی دابەش دەکرێت
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە زاری وەزیری داراییەوە رایگەیاندووە، کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواناکەوێت و هەموو 25ی مانگێک لەکاتی خۆیدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوون کە 25ی ھەموو مانگێك مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، تا ئێستا ئەم بڕیارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەك خۆیەتی و ھیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە".

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ روونکردنەوە و خستنەڕووی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی راشیگەیاندووە، پێداچوونەوە بە لیستی پلە باڵاکان دا کراوە.