بکوژی پۆلیسە کوردەکەی کەرکووک سزا درا

دانیان بەوەداناوە کە بۆ پارە کوشتویانە
بەهجەت ئەنوەر، ئەو پۆلیسە کوردەی لە کەرکووک کوژرا
بەهجەت ئەنوەر، ئەو پۆلیسە کوردەی لە کەرکووک کوژرا

K24 - هەولێر

تاوانبارانی دۆسێی (بەهجەت ئەنوەر) سزای لەسێدارە دانیان بۆ دەرچوو.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند "ئەمڕۆ ژن و پیاوێک بە تاوانی کوشتنی پۆلیسێکی کورد و پاشان سەربڕینی، لەلایەن دادگای کەرکووکەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، ئەمەش دوای ئەوەی دانیان بە تاوانەکەیان ناوە لەپێش دادوەر و گوتویانە کە بۆ پارە ئەو کارەیان کردووە".

بەهجەت ئەنوەر، ئەو پۆلیسێکی کورد بوو، ساڵێک بەر لە ئێستا و لەیەکەم رۆژی جەژن، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە گەڕەکی عەسکەری شاری کەرکووک بەشێوەیەکی نامرۆڤانە کوژرا.