خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی هاوسه‌ر و منداڵ كۆچی دوایی كرد
K24- هه‌ولێر:
هه‌فته‌ى رابردوو، زه‌یوونا تشانا، سه‌رۆكى تایفه‌یه‌كى ئاینییه له هیندستان، كۆچى دوایی كرد و له دواى خۆیدا 38 ژن و 89 منداڵ و 36 نه‌وه‌ى جێهێشت.
سه‌رۆكى ویلایه‌تى زوورامسانگا له تویته‌رى تایبه‌تى خۆیدا، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ی تشاناى كرد، كه باوه‌ڕى ته‌واوى به فره ژنى هه‌بوو.
پزیشكان رایانگه‌یاند، ناوبراو نه‌خۆشى شه‌كره و په‌ستانى خوێنى هه‌بوو، له "پاكتاونگ" گوونده‌كه‌ى خۆی له پڕ ته‌ندروستى تێكچوو، دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه كۆچى دوایی كرد.
سه‌رچاوه: بی بی سى
H.B