سكرتێری گشتى ناتۆ: جه‌نگى سارد دژى چین به‌رپا نه‌كراوه
K24- هه‌ولێر:
یه‌نس ستولتنبێرگ، سكرتێری گشتى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى"ناتۆ" رایگه‌یاند، جه‌نگى سارد دژى چین به‌رپا نه‌كراوه، به‌ڵام پێویسته هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانمان له مه‌ترسییه‌كانى ده‌ركه‌وتنى چین به‌و شێوه پێشكه‌وتووه، ئاگادار بن.
ستولتنبێرگ راشیگه‌یاند، ئێمه ناچینه ناو هیچ جه‌نگێكى سارد دژى چین، ئه‌و وڵاته‌ش به ركابه‌رى خۆمانى نازانین، ته‌نها له پێناو پاراستنى ئاسایشى هاوپه‌یمانه‌كانمان، به‌ره‌نگارى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌ككین ده‌بینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به‌باشى هه‌ست به پێشكه‌وتنى به‌رچاوى چین ده‌كه‌ین، په‌ككین له‌رووى وه‌به‌رهێنانى "وزه‌ى ناووكى" پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له ده‌ریاى چینیشدا، په‌ككین هه‌ڵوێستێكى دووژمنكارانه‌ى نوواندووه، له هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردن و كوشتارى هۆنگ كۆنگیش نیگه‌رانین، بۆیه ده‌بێت "ناتۆ" چاودێری ناوخۆی چینیش بكات.
روونیشیكرده‌وه، چین له رووى ئه‌لیكترۆنییه‌وه زۆر لێمانه‌وه نزیك ببووه‌ته‌وه، خه‌ریكه ژێرخانى ئابوورى ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا داگیر ده‌كات.
ستولتنبێرگ گوتى: پێویسته سه‌ركرده‌كانى ناتۆ، له‌به‌رامبه‌ر چین، ته‌واوى خاڵ و رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى "ناتۆ" له‌گه‌ڵ رووسیا، سكرتێری گشتى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئێمه له خراپترین دۆخین له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، به‌ڵام له گفتوگۆكانمان ناوه‌ستین.
ك.ب
سه‌رچاوه: سایتى ئیلاف