عێراق هیچ بیانوویه‌كی نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:
بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، حكومەتی عێراق ھیچ بیانوویەكی نەماوە بۆ ئەوەی پشكی ھەرێمی كوردستان له بودجه نەنێرێت. چونكە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە یاسای بودجەدا بە 45 دۆلار خه‌مڵێنراوه، له‌كاتێكدا ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 73 دۆلار بەرزبووتەوە و ھیچ كورتھێنانێك لە بودجەدا نەماوە.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا كورتهێنانی نه‌هێشتووه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ته‌واوی داهاته نه‌وتییه‌كان به‌ته‌واوی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا ده‌توانرێت پڕۆژه‌ی زۆر گه‌وره‌ش پێی ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستانش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پرسی بودجه به سیاسی نه‌كه‌ن، ئه‌وا هیچ بیانوویه‌ك به‌ده‌ست حكومه‌تی به‌غداوه نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و هیچ كورتهێنانێكیش له بودجه‌دا دروست نابێت، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش بووه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ناردنی پشكی هه‌رێم، هۆكاری سیاسی بووه.
ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رپرسانی عێراق بیانووی ئه‌وه‌یان هه‌بووبێت كه كورتهێنان له بودجه‌دا هه‌یه و ناتوانن پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێرن، له‌دوای مانگی 5ی ئه‌مساڵه‌وه له‌گه‌ڵ خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه، ئه‌و بیانوویه‌ش نه‌ماوه و كورتهێنان له بودجه به زیاده‌وه پڕبووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتارانی عێراق ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، هه‌مووی داهاته نه‌وتییه‌كان به‌ته‌واوی ناگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
H.B