خالید شوانی: حکومەتی ھەرێم بە دوو رێگە گفتوگۆ بۆ چارەسەری دۆخی ناوچە کوردستانیەکان دەکات

K24- هه‌ولێر:
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا گوتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە دوو رێگە گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەکات و جه‌ختیشی كرده‌وه، بەغدا بە بەرنامە کار بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کورد لە دامودەزگاکان دەکات. سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانیش ئاشکرای كرد، فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی دۆخی ناوچە کوردستانیەکان له‌ئارادایه.
خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه، كه تا كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكاته‌وه، ئینجا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق بكات.
خالید شوانی به‌ڕاشكاوانه گوتیشی: حكومه‌تی عێراق به پلان و به‌رنامه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، جوان يونس رۆژ به‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌وڵ و فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و ئاساييكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه له‌ئارادایه.
عێراق بەرەو وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەڕوات و دۆخی ناوچە کوردستانیەکانیش بە تایبەت کەرکووك و شنگال بۆ ھەڵبژاردن لە بار نیە، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر رێژەی کورد له‌و ناوچانه دەبێت، حکومەتی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه، كه تا کاتی ھەڵبژاردنەکان دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بکاتەوە.
H.B