كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئێران یه‌كدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ركى ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌ى كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌رده‌چێت، به‌ره‌نگارى زنجیره‌یه‌ك ئاسته‌نگى سه‌ره‌كى له بواره‌كانى "ئابورى، په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، قه‌یرانى ته‌ندرووستى"، ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆخى ئابوورى ئێران، سه‌رتۆپكى به‌رنامه‌كانى سه‌رۆكى داهاتووى ئێران ده‌بێت، كاتێك ئێران له 2018ه‌وه تووشى قه‌یرانێكى تووندى ئابوورى بووه‌ته‌وه، به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت به رێككه‌وتنى وزه‌ى ناووكى، هه‌روه‌ها سه‌پاندنى سزاى سه‌ختى ئابوورى به‌سه‌ر تاران‌دا.
له‌یه‌كه‌م دیدارى روو به‌روو، موحسین ره‌زائى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران و كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى ئێران، عه‌بدولناسر هیمه‌تى، "به‌رپرسی پێشووى بانكى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته" كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى، به "ناپاك" تۆمه‌تباركرد، ره‌زائى گوتى: هیمه‌تى، ملكه‌چى ته‌واوى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بووه.
هیمه‌تیش ته‌واوى ره‌وتى پارێزگاران به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له پشت دووره‌په‌رێزى و ئاماده‌نه‌بوونى تارانن، له پێگه فه‌رمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، شكستهێنانى دۆخى ئابووری ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌وان لێى به‌رپرسیارن.هه‌ر حه‌وت كاندیده‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماری ئێران، ده‌بێت له داهاتوودا كار بۆ هه‌ڵگرتنى سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن بۆ سه‌ر تاران، ئومێد هه‌یه له چوارچێوه‌ى گفتوگۆ ئاشكرا‌و نهێنییه‌كانیان، ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
تییرى كۆڤیل، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیی و ستراتیژییه‌كان، بۆئاژانسی فرانس پرێس گوتى: له‌كاتى هه‌ڵگرتنى سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران، یه‌كڕاست دۆخى ئابووریان ده‌گۆڕێت، كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌قامگیربوونى بازرگانى ئێران و باشتر بوونى بازاڕ له‌و وڵاته.
موحسین مه‌هر عه‌لى، كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران روونیكرده‌وه: نابێت ئابوورى ئێران به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌وه بێت، كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ته‌قلیدین، یاخود زانستى ئاینییان خوێندووه، ئاماژه بۆ "ئیبراهیم ره‌ئیسى" سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری پێشوو، كه چانسى بردنه‌وه‌ى له‌هه‌مووان زیاتره.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكى ئێران، هێرشى كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ى پێشتر ئیداره‌ى بانكه‌كانى ئێرانیان كردووه، خۆیان خستووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانى سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانى ئێران و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونى گفتوگۆكانى دۆسییه‌ى ناووكى ئێران، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، یه‌ك له كاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى سه‌رۆكى داهاتووى ئێران ده‌بێت، له‌مباره‌یه‌وه، كلیمان تێرم، توێژه‌رى سیاسی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند، وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان وه‌ها زوو ناگه‌ڕێنه‌وه تاران بۆ كاركردن، ده‌بێت په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ئاسایی بێته‌وه، ئه‌وكات گۆڕانكارى به‌سه‌ر دۆخى ئابوورى ئه‌و وڵاته دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه، چونكه ئێران نایه‌وێت له ئه‌مه‌ریكا نزیك بێته‌وه، به "شه‌یتانى گه‌وره" وه‌سفى ده‌كات.
وێڕاى دۆخى كۆرۆنا، ده‌بێت حكوومه‌تى داهاتووى ئێران هه‌نگاوى خێرا بنێت بۆ دابینكردنى ڤاكسینى زیاتر، تاوه‌كو رێژه‌یه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵكى ئێران هه‌ر سێ ژه‌مه ڤاكسین وه‌ربگرن و ژیانى دواى كۆرۆنا ئاسایی بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش كارى سه‌رۆك كۆمارى داهاتووى ئێران ده‌بێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب