په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌ڵمانیا: هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
هاكان تاش، پەرلەمانتاری به ره‌چه‌ڵه‌ك کورد له ئەڵمانیا رایگه‌یاند، هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا لە رووی مرۆیی و سەربازییەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: له‌گه‌ڵ هاتنی كۆرۆنا ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی دا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پەیوەندییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە.
گوتیشی: له كاتی شه‌ڕی داعشدا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كرد، داعش مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان، بۆیه كاتێك پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعشی كرد، شه‌ڕێك بوو بۆ هه‌موو جیهان.
روونیشیكرده‌وه، پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌م خۆیان و هه‌م ئه‌وروپا و جیهانیان پاراست، بۆیه پێویسته سوپاسیان بكه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه ئه‌رك بوو یارمه‌تی پێشمه‌رگه بده‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا و ئه‌و وڵاتانه پێویست بوو، دان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه و ده‌وڵه‌تی كوردیدا بنرێت. به‌داخه‌وه ئه‌و كاته ئه‌و وڵاتانه رایان وانه‌بوو، پێم وایه ئه‌م هه‌رێمه ئارامه و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ناو خۆیاندا یه‌كگرتوو بن و وڵاتانی زلهێزیش زیاتر چاویان له هه‌رێمه‌كه بێت.