سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا دەکات
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە مامۆستا بەکر مستەفا کرد بۆ کۆچی دوایی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە مامۆستا بەکر گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
مامۆستا بەکر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.