نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

گەشانەوەی خواست لە ئەوروپا و ئەمەریکا و چین نرخی نەوت بەرزتر دەکەنەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و چین، تا دێت خواست بۆ نەوت بەرزتر دەبێتەوە و و ئەوەش وایکردووە نرخەکەی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوت لە رگرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی 0.45٪ بۆ 73.56 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.41٪ بۆ 71.55 دۆلار بەرزبووەوە.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەمساڵدا بۆ پرۆگرامی دابەشکردنی پێکووتەی کۆرۆنا لە ئەمەریکا و ئەوروپا و چین دەگەڕێتەوە.

سەرەڕای ئەوەش، بەریتانیا بڕیاریداوە ئاسانکاری زیاتر لە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکات ئەوەش وایکردووە، گەشبینییەکان بە زیادبوونی خواست لە وەرزی هاویندا بەهێزبێت.

لە لایەکی دیکەشەوە، بازرگانان چاوەڕوان دەکەن جارێکی هەناردەی نەوتی ئێران بە فەرمی دەستپێبکاتەوە، بە تایبەت دانوستاندنەکانی تاران لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 بەردەوامە.