ئەو ئاردەی بەسەر هاووڵاتییان دابەشکرا تاقی دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ئەو ئاردە تاقیکردەوە کە سەر ھاووڵاتیانکراوە و ئاردەکە پەسند کرا.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "دوای دەنگۆیەکی زۆری ھاووڵاتییان سەبارەت بە خراپی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت. رۆژی سێشەممە 14\6\2021 بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو گەنمەیان تاقیکردەوە، کە گەنمی سایلۆی ھەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دابەش دەکرێت، بەمەبەستی بەرچاو روونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت. دوای تاقیکردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێرییەوە ئاردەکە بە پەسند راگەیەندرا ".