كێ له هه‌ڵبژاردنی ئێران ده‌باته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
پێشبینی دەکرێت لە سیزدەمین هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری ئێران، کەمترین رێژەی بەشداریی خەڵك لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تۆمار بکرێت، بەربژێرەکانی ئەم هەڵبژاردنە هەوڵیان داوە بە هەڵگرتنی دروشمی جۆراوجۆر، هەرکامیان بە شێوەیەک خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان رابکێشن.
7 كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆی 590 كاندید ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئایینی و یاسایی ئه‌و حه‌وت كاندیده یه‌كلا كرایه‌وه، كه رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌رپه‌رشتی كردووه.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆک کۆماری ئێران لەژێر قورسایی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمه‌ریکا و دۆخی خراپی ئابووریی ئەم وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.
هەریەکێک لە کاندیدەکان، هەوڵیان داوە روانگەیان لەسەر دۆخی ئێستا و پلانیان بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان لە دروشمێکدا چڕ بکەنەوە.
کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری ئێران
"ئیبراهیم رەئیسی" (61 ساڵ)، سەرۆکی ئیستای دەسەڵاتی دادوەری و سەرەکیترین کاندیدی بناژۆخوازان دروشمی حکومەتێکی جەماوەری بۆ ئێرانێکی بەهێزی هەڵگرتووە، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی 2017 به‌شداریكرد و رێژه‌ی 39.71%ی ده‌نگه‌گانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت.
"عەبدولناسر هیممەتی" (65 ساڵ)، سەرۆکی بانکی ناوەندی لە کابینەی دووهەمی رووحانی‌دا و یەکێك لە دوو بەربژیرە ریفۆرمخوازەکە بە دروشمی مامەڵەکردن لە ماڵەوە بۆ هەموو جیهان، هاتووەتە ناو بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە.
"عەلیرەزا زاکانی" (56 ساڵ)، بناژۆخواز و ئەندامی چوار خولی پەرلەمان، دروشمی هیزی جەماوەر و نەهێشتنی گەندەڵیی هەڵگرتووە.
دروشمی "سەعید جەلیلی" (56 ساڵ)، بناژۆخواز و ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران، "جیهادێکی گەورە بۆ به‌ره‌وپێچوونی ئێرانە"، له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013 به‌شداری كرد، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت و 11.35%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
موحسین رەزایی (67 ساڵ)، سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی ئێرانیش دەڵێت: دروشم نادەین و کار دەکەین"، هه‌ر چه‌نده پێشتر چوار جار خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران پاڵاوتووه، له ساڵی 2000دا رێژه‌ی 18.41%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و له ساڵی 2005 له هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه، له ساڵی 2009 رێژه‌ی 1.73%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، له ساڵی 2013دا رێژه‌ی 10.55%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری به‌ده‌ستهێنا.
"هیچ دروشمێکم نییە" بووەتە دروشمی "موحسین میرعەلیزادە" (65 ساڵ)، دووەم کاندیدی ریفۆرمخوازی ئەم خولەیه، کە پێشتر جێگری سەرۆک کۆمار بووە.
"ئەمیر حوسێن قازیزادە" (51 ساڵ)، بناژۆخواز و سکرتێری پەرلەمانە، "حکومەتی سەلام"ی کردووەتە دروشمی خۆی.
لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، چوار کەس بوونەتە سەرۆک کۆماری ئێران. لەم چوار کەسە "محەمەد خاتەمی"ی ریفۆرمخواز گەشەی سیاسیی کردبووە دروشمی خۆی. 3 کەسەکەی دیکەش گەشەی ئابوورییان وەک دروشم هەڵبژاردبوو.
بەڵام کاندیدانی ئەم خولەی هەڵبژاردن، ئەگەرچی لە دیبەیتەکاندا زیاتر باسیان لە دۆخی خراپی ئابووریی وڵاتەکەیان کرد و حکومەتی رووحانییان پی تاوانبار کرد، لە دروشمەکانیاندا ئاوڕیان لەم بوارە نەداوەتەوە.
كاندیدانی ژن
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، به‌پێی یاسا هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ خۆپاڵاوتن نییه له‌به‌ر ده‌م ژنان، به‌ڵام سیسته‌می ئێران بۆ ژنان نامۆ و رێگه نادرێن هیچ ژنێك ببێته سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته.
له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی دیاریكردنی كاندیدان، دۆسیه‌ی 40 ژن ره‌تكرایه‌وه، خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران پاڵاوتبوو، هه‌رچه‌نده مه‌رجی دیاریكراویان هه‌بووه تا به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن، كه بڕیاره 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
پسپۆڕانی بواری مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌راوێزخستنی ژنان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، به‌هۆی ئه‌و سسیسته‌مه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، كه ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت، ژنان به گشتی كه‌متر به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن.
دوورخستنه‌وه‌ی سیاسییه‌كانی ئێران
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران هه‌ر یه‌ك له مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی و ئیسحاق جەهانگیری بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئێران رەتکرده‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌حمه‌دینه‌ژادی توڕه كردووه، له چه‌ندین دیدار و لێدوان، هێرشه ده‌كاته سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئێران، زانیارییه نهێنییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاو ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رپرسانی هه‌واڵگری، كه هه‌ماهه‌نگیان كردووه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌واڵگری ئێران هێرشی كرده سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئامۆژگاری كرد، كه چاره‌سه‌ری ده‌روونی وه‌ربگرێت.
د.ی