پەرلەمانتارێکی گۆڕان: تەندروستی سزادراوانی بادینان باشە و فشاریان لەسەر نییە
K24 - هەولێر
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، لە زیندان سەردانی سزادراوانی بادینانیان کردووە و تەندروستیان زۆر باشە.
شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی گوت، پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان سەردانی سزادراوانی بادینانیان لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێر کردووە و بە تەنیا لەگەڵیان کۆبوونەتەوە، سزادراوانی بادینان گوتویانە هیچ گوشارێکیان لەسەر نییە و تەندروستیشیان باشە.
گوتیشی: "لەگەڵ هەر یەکەیان نیو کاتژمێر دانیشتین، لەبارەی تەندروستی و بارودۆخیان پرسیارمان لێکردن، گوتیان تەندروستیمان باشە و فشارمان لەسەر نییە، هەرچی باسیان کردووە و پێویست بوو لەگەڵ ئیدارەی گرتووخانە گفوگۆمان لەسەر کردووە".