بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت 10 ملیار دینار بۆ رێگای سلیمانی - کەلار تەرخان کرا

به‌م زووانه‌ پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

به‌ بڕیاری "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 10 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای كه‌لار -سلێمانی ته‌رخان كرا.

به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ، بڕی 10 ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه‌ بۆ پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای كه‌لار – سلێمانی.

له‌ نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، به‌پێی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی ژماره‌ 2ی  ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی پلاندانان پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌ركرێت.

نووسراوی ژماره‌ ی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان
نووسراوی ژماره‌ 6787ی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان

 

د.ی