وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ شاندێكی بانكی بازرگانی عێراق كۆبووه‌وه‌

"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه‌"
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای"
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای"

K24 - هه‌ولێر:

ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 له‌گه‌ڵ‌ "سالم جه‌واد عه‌بدولهادی"، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی "تی بی ئای" كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د. ئامانج ره‌حیم، د. عه‌بدولحكیم خسره‌و ئاماده‌بوون، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی نیشاندا، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ سوودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (11)ی (مادده‌ی دووه‌م) لە یاسای بودجە ژمارە 23ی ساڵی 2021 بووه‌، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی "تی بی ئای" لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەندبوونی هەردوولا دووپاتكرایه‌وه‌.

 

د.ی