ئیداره‌ى بایدن دژى میلیشیاكانى عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه

K24 - هەولێر:
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگ له‌سه‌ر لابردنى یاسایه‌ك بدات، كه رێگه‌ی به سوپاى ئه‌مه‌ریكا داوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بجه‌نگێت، ئه‌و بڕیاره‌ش له ساڵی 2002 ده‌ركراوه و بۆ شه‌ڕكردن بووه دژى عێراق، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بابێت و "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشت به‌و بڕیاره‌ی كۆنگرێی ده‌به‌ستێت، كه بۆ لێدانی نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه له كاتى هێرشه‌كانى (11ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر2001)، كه كات و شوێن دیارینه‌كراوه.
لایه‌نه عێراقییه‌كان پێیان وایه، لابردنى ئه‌و یاسایه كاریگه‌رى نابێت بۆ لێدانى میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ئێران، ئه‌وان تا ئێستاش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێگه گرنگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له عێراق ئاشكرایكرد، بۆچوونه‌كانى ئیداره‌ى بایدن به‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه به‌ره‌نگارى میلیشیاكانى عێراق ببێته‌وه، لابردنى ئه‌و بڕیاره‌ى كۆنگرێسیش كاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر پلانه‌كانى بایدن له عێراق و لێدانى میلیشیاكانى هاوسۆز له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكرده‌وه، له كاتى هێرشه‌كانى (11ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر2001)، بڕیارێك له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه و راوه‌دوونانى "ئوسامه بن لادن" ده‌رچوو، به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ كات و ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوى جوگرافى نه‌كراوه، سوپاى ده‌ستكراوه كردووه، كه چالاكییه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له دژى نه‌یاره‌كانى ئه‌نجامبدات.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ى 2002 لاشبدرێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به‌ره‌نگارى هه‌موو هێرشه‌كان ببێته‌وه، كه له دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌كرێته سه‌ر پێگه فه‌رمییه‌كانی شانده دیپلۆماسییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئاراسته‌كردنى مووشه‌ك و چاندنى مین و به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان.
له‌مباره‌یه‌وه، قه‌یس خه‌زعه‌لى، سكرتێرى گشتى "عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌ق" رایگه‌یاند، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كى یه‌كجاره‌كى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌كشێته‌وه، ئێمه له هێرشه‌كانمان ناوه‌ستین.
خه‌زعه‌لى رایگه‌یاند، خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه، با ئه‌مه‌ریكا بزانێت ئێمه له هه‌ڕه‌شه‌كانیان ناترسین. له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كى ئیداره‌ى واشنتن‌دا هاتووه، پاڵپشتى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى كۆنگرێس ده‌كه‌ن، تایبه‌ت به لابردنى بڕیارى ده‌ستكراوه‌یی سوپاى ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕكردن دژى تیرۆرستان له عێراق.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له جیهان، ئیداره‌ى بایدن به ته‌نیا پشت به بڕیارێك نابه‌ستێت، له به‌رامبه‌ریشدا هاوكارى كۆنگرێس و بڕیاره‌كانى ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ئه‌مه‌ریكا. كۆنگرێس ده‌توانێت رێگه به سوپاى ئه‌مه‌ریكا بدات بۆ ئه‌وه‌ى بچێت له ده‌ره‌وه‌ى وڵات شه‌ڕ بكات، ئه‌و بڕیاره‌ش له (تشرینى یه‌كه‌مى/ ئۆكتۆبه‌رى 2002) له‌سه‌رده‌مى "جۆرج بۆش" ده‌رچوو، كاتێك رێگه‌ى به سوپاى ئه‌مه‌ریكا دا هێرش بكه‌نه سه‌ر عێراق.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌رى ئیلاف
ك.ب