وه‌زیری نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل به‌هه‌ڕه‌شه ده‌ستیپێكرد
K24 - هەولێر:
یائیر لابید، وه‌زیری نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، به‌هه‌ڕه‌شه ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رایگه‌یاند، هه‌رچى له‌ده‌سه‌ڵاتماندابێت به‌رامبه‌ر ئێران ده‌یكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
یائیر لابید، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نوێى ئیسرائیل له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوون و جێگرتنه‌وه‌ى شوێنى "گابی ئه‌شكنازى"، روونیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌گه‌ڵ تاران له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ناووكى كراوه، شتێكى خراپه.
سه‌باره‌ت كێشه‌كانى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل گوتى: له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌م قسه‌مان كردووه، ده‌بێت په‌ره به گفتوگۆكانمان بده‌ین، دڵیشمان بۆ هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌سووتێت، كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كدارییه‌كانى فه‌له‌ستین بوونه‌ته قوربانی، راشیگه‌یاند: نابێت له‌كاتى جه‌نگدا، منداڵان بكوژرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئوردن باشتر ده‌كه‌ین، عه‌ممان هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى ئیسرائیله، بۆ وه‌سفى مه‌لیك عه‌بدووڵڵاى ئه‌رده‌ن "لابید" گوتى: "سه‌ركرده‌یه‌كى ئیقلیمیی گرنگه".
ك.ب