مه‌حموود عوسمان: دۆخى عێراق بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێلایه‌ن له‌بار نیه‌

ره‌نگه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردن رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى رووبدات
دكتۆر مه‌حموود عوسمان
دكتۆر مه‌حموود عوسمان

K24 - هەولێر:

سه‌باره‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووى عێراق كه‌ له‌ (تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى كورد رایگه‌یاند، هێزى چه‌كدارى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر داهاتووى عێراق.

سیاسه‌تمه‌دارى كورد، دكتۆر مه‌حموود عوسمان، هۆشداری دا، هه‌ندێ پێكهاته‌ى سیاسی عێراق، كه‌ خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردووه‌ و خاوه‌نى هێزى چه‌كدارین، جگه‌ له‌وه‌ هیچ بڕیارێكى دیكه‌ قبووڵ ناكه‌ن، ره‌نگه‌ دواى هه‌ڵبژاردن رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى له‌ عێراق رووبدات.

مه‌حموود عوسمان راشیگه‌یاند، دۆخه‌كه‌ له‌بار نیه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێلایه‌ن، هۆكاره‌كه‌شى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كێكى زۆره له‌عێراق، كه‌ ده‌بوایه‌ به‌ یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها میلیشیاكان كێشه‌یه‌كى دیكه‌ى گه‌وره‌ن، وێڕاى ئه‌وه‌ى تا ئێستا بكوژانى چالاكوانه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شرقیه‌ نیوز

ك.ب