گوگڵ خزمه‌تگوزاری نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای گوگڵ رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌مواری نوێوه بۆ به‌رنامه‌كانی، خزمه‌تگوزاری و تایبه‌تمه‌ندی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌ر ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و مۆبایل فه‌راهه‌م ده‌كات.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای گوگڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و هه‌موارانه ئه‌وه‌یه، كه له به‌رنامه‌ی "Workspace" ده‌یكات، كه ئێستا ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن 3 ملیار كه‌سه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن هه‌ژماری "Gmail"ـن، سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌رده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات هه‌ژمارێكی دیكه بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه دروست بكه‌ن.
هه‌روه‌ك ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی بابه‌تی نێردراو و توانای پۆڵێنكردنی به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان و گفتوگۆكان بۆ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له یه‌ك چوارچێوه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و له‌و خزمه‌تگوزارییه‌دا ئایكۆنی نوێ و میكانیزمی نوێ و ساده ده‌خرێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران.
كۆمپانیای ناوبراو پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، له مانگی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا كۆپییه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌و به‌رنامانه به‌ناوی "Google Workspace Individual" بخاته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر، باجی مانگانه‌ش بۆ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك بڕی 10 دۆلار ده‌بێت، ئه‌و هه‌ژمارانه پێویستییان به كۆپییه‌كی هه‌ژماری تایبه‌ت نابێت بۆ به‌كارهێنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ژمارێكی ئاسایی "Gmail" كار ده‌كات.
به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی "Workspace"ـه‌وه به به‌كارهێنانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی " Chatو Meet و Rooms" ده‌ستیان به هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك بگات، وێڕای فه‌راهه‌مكردنی تایبه‌تمه‌ندی نوێ، كه له هه‌ڵگرتن و ئیداره‌دانی داتا و زانیارییه‌كان یارمه‌تیی ده‌دات.
سه‌رچاوه: 3dnews
H.B