ئێران.. له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنى باڵی پارێزگاران گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى خاو ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هه‌ینى داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران، وه‌ك نوێترین رووداوى جیهانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاریگه‌ریشى به‌سه‌ر بازاڕى نه‌وتى جیهانى ده‌بێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گه‌لى ئێران چاوه‌ڕێى "داهاتووێكى تاریكن"، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت گروپى توندڕه‌وه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌ربكه‌ون.
باڤڵ موڵتشانوڤ، پسپۆڕى بوارى وزه، رایگه‌یاند، له‌كاتى سه‌ركه‌وتنى یه‌كێك له كاندیدى توندڕه‌وه‌كان، گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى خاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌یه‌كجاره‌كى داناخرێت، له داهاتوودا هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ ده‌ره‌وه زیاد ناكات.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، خاوبوونه‌وه‌ى گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى، په‌یوه‌سته به پیشه‌سازى نه‌وت له‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نرخى نه‌وت له ئێران و ته‌واوى جیهان به‌رز بێته‌وه.
سزاكانى واشنتن به‌سه‌ر تارانیش، بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى ئێران دواده‌خرێت، كه له ئێستادا 1.5 به‌رمیل ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، پێویسته سه‌رۆك كۆمارى داهاتووى ئێران، دۆخى داته‌پیووى هه‌شت ساڵی سه‌رده‌مى حه‌سه‌ن رۆحانى چاكبكاته‌وه.
ناوه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ له ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسى، كاندیدی به‌هێزی پارێزگاره‌كانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، خاوه‌نى دۆسییه‌يه‌كى ترسناكه، ناوبراو ده‌ستێكى باڵاى هه‌بووه له تیرۆركردنى چالاكوانه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه باسیكردووه.
ناوه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ له ئێران راشیگه‌یاند، ره‌ئیسى ده‌ستى هه‌بووه له ئه‌نجامدانى تاوانى گه‌وره‌ى دژ به مرۆڤایه‌تى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ره‌ئیسى "لیژنه‌ى مردن" بووه له ئێران، كه پێكهاتبوون له چوار كه‌س، له ساڵى 1988، 5 هه‌زار گیراوى سیاسیان كوشتووه.
ره‌ئیسى تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بووه بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى، ناوه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ له ئێران ئاڕاسته‌ى كردووه، ناوبراو كه‌متریش توانیویه‌تى گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات، چونكه به فه‌رمانى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى، داواكراوه و ده‌ستگیر ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ى رابردوودا، ره‌ئیسى سه‌رۆكى دادگاى باڵاى ئێران بوو، ده‌ستى هه‌بوو له پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، به‌تۆمه‌تى خواردنه‌وه‌ى ئه‌لكهوول، یه‌كه‌مین حوكمى له سێداره‌دانى به‌سه‌ر پیاوێكى ئاینى جێبه‌جێ كرد.
له كۆتایی ساڵى رابردوودا، ره‌ئیسى لاوێكى ئێرانى به تۆمه‌تى رێكخستنى خۆپیشاندانه‌كان له سێداره دا، بووه هۆی ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تى.
هۆڵى داگریس، چالاكوانێكى مه‌ده‌نیی ئێرانییه، رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی ئێران، مه‌ترسیدارترین ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوبردنه له جیهان، ئه‌گه‌ر ئیبراهیم ره‌ئیسى ببێته سه‌رۆك، دۆخى ئه‌و وڵاته تاریكتر ده‌بێت.
گوتیشى: هاوتاى كۆریاى باكوور، ئێران دابڕاوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، ته‌نها رووسیا و چین هاوپه‌یمانى ئێرانن، بۆیه رژێمى ئێران رووبه‌ڕووى گه‌لی خۆی بووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكى گه‌وره و رۆشنبیر و خوێنده‌وارن.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
ك.ب