به‌ ڤیدیۆ... سه‌رۆكه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی سامپدۆریای ئیتاڵیا ببینه‌

زۆر جار گۆرانی ده‌ڵێت و نوكته‌ ده‌گێرێته‌وه‌ و قسه‌ی سه‌یر ده‌كات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f570495a-343e-4913-8916-0d53a5f908ca/Massimo%20Ferrero.ism/manifest

ماسیمۆ فێڕێڕۆ، ئەو كارەكتەرەی سەرنجی ھەموو میدیاكانی ئیتاڵیا و بەشێك لە میدیا جیھانیەكانیشی بەخۆیەوە سەرقال كردووە، ئه‌و ئێستا سەرۆكی یانەی سامپدۆریای ئیتاڵیایە.

مایسمۆ لە ساڵی1951  لە رۆما لە دایك بووە، ئەوەی ئەم پیاوە جیاواز دەكاتەوە لەگەڵ ھەر سەرۆك یانەیەكی دیكە، جولە و ھەڵسوكەوت و كارە جیاوازیەكانیەتی.

ئەو پیاوە ریش سپیە، زۆر كاری جیاوازی لە ژیانی خۆید اتاقی كردۆتەوە، سەرەتا وەك شوفێر لە پێشانگای ئوتۆمبێل كاری كردووە، دواتر كارگەیەكی بەرھەمە ئاژەڵیەكان دادەنێت، لەوێشەوە بۆ كاری سینەمایی و بووەتە دەرھێنەری فیلم و چەندین بەرھەمی ھەیە.

ئەو سڵ لەھیچ كارێك ناكاتەوە، دوای لەكار لادانی بیرلسكۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، بە پیاوە فلیپینەكە ناوی ھێنا، ئەمەش فێرێرۆی تووشی دادگا كرده‌وه‌ و به‌ كه‌سێكی رەگەزپەرست تاوانبار كرا و40  ھەزار پاوەندیشیان پێ بژارد.

دوای ئەمەش كۆتایی بە قسە و لێدوانە سەیرەكان نەھێنا، ئەوكاتەی ساموێا ئیتۆ یاریزانی سامبدۆریا بوو، بەھۆی سك ئێشانەوە لە یارییەك ھاتە دەرەوە، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك ئایا ئیتۆ راستە تەنیا ئازاری سكی ھەبووە، وەڵامێكی خێرای رۆژنامەنوسەكەی دایەوە و گوتی، ئەی خۆ ئافرەت نییە تا بڵێن ئیتۆ دوو گیانە یان لە سوڕی مانگانەیەتی.؟

زۆر جار گۆرانی دەڵێ،  نوكتە دەگێڕێتەوە، ھەر بۆیە لە ئیتالیا لە بەرنامە كۆمیدیەكان لاسای ئەم پیاوە دەكەنەوە.

لە وەرزی رابردووش سەرۆكەكەی سامپدۆریا بەڵێنی سەیری بە یانەكەی دەدا، كە گوایە مێسیان بۆ دەھێنی. ئەمانە ھەمووی وای كردووە، ئەم پیاوە ببێتە كەسایاتیەكی زۆر ناسراوی ئیتالیا.

ماسیمۆ فێرێرۆ دەیەوێت وەرزش و سینەما بەیەكەوە ببەستێتەوە، لەیەكێك لە یاریەكان ناوی فیلمەكەی لەسەر درێسی یانەكەی نووسی و ریكلامی بۆی كرد.

لەپاڵ ھەموو ئەمانەش دڵێكی باشی ھەیە، ئەو كاتەی پارما لە قەیران بوو داوای لە ھەموو سەرۆكی یانەكان كرد پارما رزگار بكەن، خۆی بەتەنیا خەرجی تیپی لاوانی گرتە ئەستۆ.

لەو كاتەی بووە سەرۆكی سامبدۆریا یانەكە باری دارایی زۆر خراپ بوو، بەڵام بەھاتنی ماسیمۆ یانەكە دەرگای لە ناخۆشیەكانی داخست.