بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

درۆنەکان بۆمبڕێژ کراون
پاشماوەی درۆنەکان
پاشماوەی درۆنەکان

K24 - هەولێر

لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ئاسمان تەقێنرانەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی سەربازگەی رەشید، لە باشووری شارەکە تەقاندووەتەوە، کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرابوون.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندینجاری دیکەش، لەرێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، هەردوو میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق و عەسائیب ئەهلولحەق، بە ئاشکرا رایگەیاندووە، تا کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، بەردەوام دەبن لەوجۆرە هێرشانە.