گرافیک.. زانیاری لەبارەی پێوەری زیرەکی کارەبا

تائێستا پێوەری زیرەک بۆ 700 هاوبەشی کارەبا بەستراوە
گرافیک.. زانیاری لەبارەی پێوەری زیرەکی کارەبا
گرافیک.. زانیاری لەبارەی پێوەری زیرەکی کارەبا

K24 – هەولێر

بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا، یەکێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی رێکخستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا و هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەری یەکجاری کێشەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.

یەک ملیۆن و 480 هەزار هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەن، تائێستا پێوەری زیرەک بۆ 700 هەزاریان بەستراوە، کە دەکاتە 48٪، بڕیارە ئەمساڵ پێوەری زیرەک بۆ هەموو هاوبەشان ببەسترێت.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە بەستنی پێوەری زیرەک چەندین سوودی هەیە کە بریتین لە:..

کەمکردنەوەی رێژەی بەفیرۆدانی وزەی کارەبا لە لایەن هاوبەشانەوە.

- بەرزبوونەوەی رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی.

- کەمکردنەوەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان کە بووە هۆی کەمکردنەوەی خەرجی هاوبەشانی مولیدە ئەهلییەکان بۆ 5 هەزار دینار لەم مانگەدا، لە کاتێکدا لە تەواوی عێراق (15-10) هەزارە.

- کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە.

- کەمبوونەوەی کێشەی هاوبەشان لە رووی وزەی کارەبا و زیادبوونی متمانەی هاووڵاتییان بە کارەبای نیشتمانی.

- لە دوورەوە خوێندنەوەی پێوەرەکان، بەبێ هەراسانکردنی هاووڵاتییان و لە دەرگاکانیان نادرێت.

-کەمکردنەوەی سەرپێچی

-دادپەروەری لە ئەژمارکردنی وزەی بەکارهاتوو مسۆگەر بووە.

-پسوولەی کارەبا، مانگانە کە پێشتر دوو مانگ جارێک بوو.