ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكرده‌وه، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چوار بابه‌ت بێت، كه ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021 و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی 31/ 5 تاوه‌كو 2/ 6/ 2021 و رۆژی 7/ 6/ 2021 له به‌غدا.
سێیه‌م: بابه‌تی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.