ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه راده‌گه‌یه‌نێت
بارسێلۆنا چوارەمین گرێبەستی ئەم هاوینە یەکلا دەکاتەوە و لەچەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستی مەمفێس دێپای هۆڵەندی رادەگەیەنێت.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ دێپای گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی یەکلایی کردووەتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی رادەگەیەنرێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە گرێبەستی دێپای دەبێتە چوارەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی هەر یەکە لە سێرخیۆ ئاگوێرۆ و ئێریک گارسیا و ئێمێرسۆنی گواستەوە ریزەکانی.
گرێبەستەکەی بارسێلۆناش لەگەڵ دێپای بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت، کە ئەم یاریزانە ئێستا لەگەڵ هۆڵەندا بەشداری یۆرۆ دەکات.
مێمفیس دیپای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ئایندهۆڤن زیاتر گه‌شایه‌وه و پێگه‌یشت، پاشان له 2015 ئه‌م یانه‌یه‌ی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی 34 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، دوای دوو ساڵ ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كانی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی 16 ملیۆن یۆرۆ له هاوینی 2017 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن كرد، له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 40 یاری، 22 گۆڵ و 12 ئاسیستی كرد.