بێژه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ی CNN له په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ڵێ تووشی شێرپه‌نجه بووم
K24 - هه‌ولێر:
كریستیان ئه‌مانپوور، بێژه‌ری به‌ناوبانگی توڕی "سی ئێن ئێن" رایگه‌یاند، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئه‌نجام داوه و تووشی شێرپه‌نجه بووه، به‌نیازه چاره‌سه‌ری كیمیاویش به‌كاربهێنێت.
ئه‌مانپوور (63 ساڵ)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كردووه، تا گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی لاببات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا چاره‌سه‌ری كیمیاوی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و راگه‌یاندكاره له ستۆدیۆی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له له‌نده‌ن نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه ماوه‌ی 4 هه‌فته‌یه له كار وه‌ستاوه.
ئه‌مانپوور له ساڵی 2009ـه‌وه له تۆڕی "سی ئین ئێن" كارده‌كات و راپۆرت بۆ جیهان ئاماده ده‌كات، كه چه‌ندین قه‌یرانی جیهانی رووماڵ كردووه.
رۆژی دووشه‌ممه 15ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 ئه‌مانپوور هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له په‌خشی راسته‌خۆدا بڵاوكرده‌وه و گوتی: "تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بووم، بۆیه ئه‌مه‌م زوو دركاند، تا هه‌موو ژنان هۆشیاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت، زوو پشكنین بكه‌ن و له مه‌ترسی دووربكه‌وته‌وه".
سندووقی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان حه‌وته‌م جۆری ئه‌و شێرپه‌نجه باوانه‌یه، كه تووشی ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه، هه‌شته‌م جۆری ئه‌و شێرپه‌نجانه‌یه له جیهان، كه ده‌بێته هۆی مردنی ژنان.
كریستیان ئه‌مانپوور، به ره‌گه‌ز ئێرانییه و له به‌ریتانیا له‌دایك بووه، هه‌ردوو زمانی فارسی و ئینگلیزی به پاراوی ده‌زانێت، ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ "جه‌یمس رۆبن" هاوسه‌رگیری كردووه، كه ئه‌وكات "رۆبن" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بووه، خاوه‌نی كوڕێكن به ناوی "داریوس" كه له ساڵی 2000 له‌دایك بووه.
د.ی