عەلوەیەکی هاوچەرخ لە ئاکرێ دروست دەکرێت

پڕۆژەکە خزمەت بە دوکاندار و جوتیاران دەکات
ئاکرێ
ئاکرێ

K24 – هەولێر

بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبوونی جوتیاران، عەلوەیەکی هاوچەرخ لە قەزای ئاکرێ دروست دەکرێت.

ئاری حوسێن، پەیامنێری کوردستان24 لە ئاکرێ رایگەیاند: "لە ساڵانی رابردوو دوکاندار و جوتیارانی ئاکرێ گلەیی زۆریان دەکرد کە عەلوە زۆر بچوکە و گرفت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکان دروست دەکات، بۆیە بڕیاردراوە عەلوەیەکی هاوچەرخ لە ئاکرێ دروست بکرێت".

گوتیشی: "دوێنێ لیژنەی پیشەسازی بە سەرۆکایەتی د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کۆبوونەتەوە و  بڕیاردراوە ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ بکرێن، یەکێك لەو پڕۆژانەش دروستکردنی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ-یە بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆلار".

ئاکرێ یەکێکە لە قەزاکانی هەرێمی کوردستان کە بە بەرمی خۆماڵی بە ناوبانگە، ساڵانە جوتیارانی ناوچەکە چەندین جۆر میوە و سەوزە لە کێڵگەکانیان بەرهەم دێنن.