2 یاریزانی دیكه‌ی كوردی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران
عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق 2 یاریزانی دیكه‌ی كوردی پیشه‌گه‌ری ئه‌وروپای بۆ یارییه‌كانی پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت كه بڕیاره له‌م مانگه له وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌بچێت.
شوان سيروان كه كوردێكی له دایكبوونی ساڵی 2003ـی نیشته‌جێی ئه‌ورووپایه و له هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كات و به ماركۆ ناسراوه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندایه و یاریی بۆ تیپی لاوانی لازیۆ ده‌كات و په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كانی عێراق كرد له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
بڵند حه‌سه‌ن كوردێكی دیكه‌ی ئه‌ورووپایه و له دایكبوونی ساڵی 2003 یاری بۆ یانه‌ی دی غرافشابی هۆڵه‌ندی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێدایه رێبه‌ر حوسن كوردێكی ئێزیدی یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆنده هه‌فته‌ی رابردوو بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كرا.
به‌مه‌ش ژماره‌ی یاریزانه كورده‌كان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق گه‌یشته 6 یاریزان، پێشتر هه‌ریه‌كه له
لە یاریزانان عەبدولقادر ئەیوب، عەلی شاخەوان، مەسرور فەخرەدین) كه له یانه‌ی لاوانی هه‌ولێر یاری ده‌كه‌ن لەسەر داوای عیماد محەمەد راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتكران و ئێستا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ڵبژارده‌كه له وڵاتی میسرن.
ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەبی لە کۆمەڵەی سێیەم شانبەشەنی ھەڵبژاردەکانی (سنیگاڵ، دوورگەکانی قەمەر و لوبنان) یاری دەکات و وا بریارە ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە رۆژی (٢١)ـی ئەم مانگە کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە یەکەم یاری خۆی بەرانبەر ھەڵبژاردەی دوورگەکانی قەمەر ئەنجام بدات.