رێگه به 8 وڵاتى ديكه درا تا گه‌شت بۆ ئه‌وروپا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌سه‌ر ئاستى جیهان، یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵگه‌نامه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكیسنى وه‌ك پێشمه‌رجى گه‌شتكردن، هاوتا له‌گه‌ڵ ڤیزا به‌كار ده‌هێنێت.
یه‌كێتى ئه‌وروپا رازى بوو به رێگه‌پێدانى (8) وڵات تا گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، له نێویاندا ئه‌مه‌ریكا و لوبنانيش هاتووه.
دیپلۆماتكارانى یه‌كێتى ئه‌وروپا رایانگه‌یاند، لیستى رێگه‌پێدانى ئه‌و وڵاتانه‌ى، كه ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، فراوانتر كرا، پێكهاتوون، له وڵاتانى ئه‌لبانیا، مه‌كدۆنیاى باكوور، سربیا، ژاپۆن، ئوسترالیا، ئیسرائیل، نیوزله‌ندا، رواندا، سه‌نگافوره، كۆریاى باشوور، لوبنان و ئه‌مه‌ریكا، وێڕاى بۆچوونى جياوازى ژماره‌یه‌ك له وڵاتانى ئه‌وروپا، پشكنینى كۆرۆنا و بڕوانامه‌ى ڤاكسینیان كردووه‌ته پێشمه‌رج.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌سه‌ر ئاستى جیهان، بۆ ئه‌م هاوینه خه‌ڵكانێكى زۆر ئومێد ده‌خوازن كاتى مۆڵه‌تیان له وڵاتانى ئه‌وروپا به‌سه‌ر ببه‌ن، یه‌كێتى ئه‌وروپاش به‌ڵگه‌نامه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكیسنى وه‌ك پێشمه‌رجى گه‌شتكردن، هاوتا له‌گه‌ڵ ڤیزا به‌كار ده‌هێنێت.
وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وورپا، له‌پێناو خۆپارێزى له ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، له مانگى(ئازار/مارس)ى ساڵى رابردووه‌وه، سنوورى وڵاته‌كانیان به رووى جیهاندا داخست.
ك.ب