له ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا كه‌سێك به چه‌ك رووبه‌ڕووی پۆلیس بوه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له شاری هانی گروفی ویلایه‌تی ته‌كساس، كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه كرد و یه‌كێكیانی بریندار كرد.
پۆلیسی ته‌كساس رایگه‌یاند، هه‌واڵمان پێگه‌یشتبوو، كێشه‌یه‌كی خێزانی هه‌یه، دوای چوونی یه‌كه‌یه‌كی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، كه‌سێك به چه‌كی ئۆتۆماتیكی ته‌قه‌ی له پۆلیس كردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، برینداره‌كه‌ی پۆلیس ئه‌فسه‌ره و دوای پێكرانی گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
پۆلیسی شاره‌كه، ناوچه‌ی رووداوه‌كه‌ی گه‌مارۆ داوه و هێشتا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.