فه‌ره‌نسا: چیدیكه به‌ستنی ده‌مامك ناچاری نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، جان كاستكس، رایگه‌یاند، له سبه‌یه‌وه كار به بڕیاری ده‌مامك به‌ستن، به زۆره‌ملێ ناكرێت، مه‌گه‌ر له‌و شوێنانه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، گوتیشی: به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ره‌وشی ته‌ندرووستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له (17ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)ه‌وه، ده‌مامك به‌ستن له هه‌وای كراوه ناچاری نییه.
روونیشیكرده‌وه، به‌ره به‌ره رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا سووك ده‌كه‌ن و كاتژمێر 11:00ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به‌شه‌كی له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشان كرابوون لاده‌برێت.
كاستكس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه تا كۆتایی مانگی ئاب/ ئۆگستی داهاتوو نزیكه‌ی 35 ملیۆن فه‌ره‌نسایی به پێكوته‌ی كۆرۆنا بكوترێن.