مه‌سرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار دادەنێت
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 كاتژمێر 11 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیای سه‌ر به پارێزگای دهۆك دادەنرێت.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ( K . H کوردستان - هۆڵەندا) بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژه‌كه به پاڵپشتی وڵاتی هۆڵه‌ندایه و یه‌كێكی دیكه‌یه له پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه ئابوورییه‌كان، كه هاوكار ده‌بێت له دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌می جووتیارانیش ساخ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته پاڵپشتییه‌ك بۆ جووتیاران بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ، كه به كه‌رتێكی گرنگی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك داده‌نرێت.
به گشتی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك، زه‌وی به پیتن بۆ كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت په‌تاته و ساڵانی پێشووی سه‌دان تۆن په‌تاته‌ی سنووره‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه.