نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر: دهۆك باشترین پارێزگایه بۆ ئازادی راده‌ربڕین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ڤینسۆ-گییۆم بوپۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، پارێزگای دهۆك باشترین پارێزگایه بۆ ئازادی راده‌بڕین له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای دهۆك، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر سه‌ردانی پارێزگاری دهۆكی كردووه و گفتوگۆیان له باره‌ی گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری پارێزگاكه كردووه، كه به‌هۆی شه‌ڕی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر گوندی سنووری چۆڵ كراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای دهۆك، باس له ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له پارێزگاكه كراوه، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ئاواره و په‌نابه‌ری له خۆ گرتووه.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری دهۆك، سوپاسی به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كردووه، بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران.