له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه له باره‌ی كاتانیچ وه‌ڵامی میدیاكانی عێراقی ده‌درێته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رەتیدەکاتەوە سریچکۆ کاتانیچ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردبێت.
دکتۆر ئەحمەد کۆچەر، ئەندامی کاربەڕێکەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکی بۆ کوردستان٢٤ رایگەیاند 'سریچکۆ کاتانیچ بەهیچ شیوەیەک دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتوومان بڕیار لەسەر مانەوە یان دوورخستنەوەی کاتانیچ دەدەین و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای هەڵبژاردەی عێراق دەکەین ئینجا بڕیاری کۆتایی خۆمان دەدەین.
کاتانیچ دوای یارییەکەی ئێران داوایکردووە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و لەگەڵ خێزانەکەی پشوو بدات'.
میدیا عێراقییەکان دوای دۆڕانەکەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ بڵاویانکردەوە کاتانیچ دەستی لەکارکێشاوەتەوە کە عێراق سەرەڕای دۆڕانەکەی گەیشتە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢.
كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینی ته‌مه‌ن 57 ساڵ، پێشتر وه‌كو یاریزان له یانه‌ی سامپدۆریا له 1994 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، دواتر روویكرده بواری راهێنه‌رایه‌تی، له هاوینی 2018 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ عێراق سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری 25 یاری كردووه، 14 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه.