نەخۆشییەکی مەترسیدار لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بڵاودەبێتەوە
K24 – سلێمانی
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر مریشك مردار بوونە، به‌گوێره‌ى ئامارێكى گێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێژه‌ى%75، مردار بوونى په‌له‌وه‌ره‌كان به‌رز بووەته‌وه، كه زیانێكى زۆرى بۆ خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و ئابووری كوردستان دروستكردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، هۆكارى زیادبوونى مردار بوونی مریشك، بۆ زیادبوونى ڤایرۆسى ( ئاى بی‌و نیوكاڵ، كه‌مبۆرۆ) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌مان نه‌خۆشییه‌كانى ساڵى پاره، ئه‌مساڵ زۆر خێراتر بلاوده‌بێته‌وه، خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن لایه‌نە په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاریان بكه‌ن.
خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كى په‌له‌وه‌رى له سلێمانیی رایگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كه ئه‌مساڵ زۆر تووند‌و تیژتره، ئه‌مساڵ شێوه‌ى خۆی گۆڕیووه، به رێژه‌ى %75 جووجەڵە و مریشكى هه‌رێمى كوردستانى مردار كردووە، ئه‌مه‌ش زیانێكى زۆره بۆ خاوه‌ن پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌رى، هه‌روه‌ها زیانه‌كانى ئه‌مساڵ ئێجگار قوورسه، ئومێده‌وارم لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بێنه سه‌ر خه‌ت، ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تاوه‌كو دووباره نه‌بێته‌وه.
پزیشكێكى ڤێتێرنه‌رى له‌مباره‌وه روونیكرده‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى په‌له‌وه‌ر ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان نیه، ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه حه‌فتا ساڵه هه‌یه بوونى هه‌یه، به‌ڵام له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكى دیكه ده‌گۆڕێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت: "خاوه‌نى كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، پێویسته رێنماییه په‌له‌وه‌رییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن و دڵنیابن له سه‌رچاوه‌ى ئه‌و جوجەڵانەی كه هاورده‌ی ده‌كه‌ن، كووتان به پلان و به‌رنامه ئه‌نجامبده‌ن، ناشكرێت هه‌موو كه‌سێك سه‌ردانى ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌رییانه بكات، وێڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى عه‌له‌فیان باشبێت".
ك.ب