رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى جه‌مسه‌ره‌كانى جیهان له كامپ دێڤیده‌وه تاوه‌كو ژنێڤ
K24 - هه‌ولێر:
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى جه‌مسه‌ره‌كانى جیهان، له قۆناغێكى تازه‌دایه، له ماوه‌ى په‌نجا ساڵى رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نها له نێوان سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بووه.
له (ئه‌یلول/سێپتێمبه‌ری 1959)، له یه‌كه‌مین سه‌ردانى سكرتێری حزبی شیوعى، نیكیتا خرۆچۆڤ، سه‌رۆكى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو، له چوارچێوه‌ى بانگهێشتنامه‌یه‌كى "دووایت ئایزنهاوه‌ر" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى ئه‌وكات، سه‌ردانى واشنتنى كرد.
خرۆچۆڤ، كه خێزانه‌كه‌ى یاوه‌ری بوو، له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا، سه‌ردانى چه‌ندین وێستگه‌ى ناووكییان كرد، پاشان به ئاماده‌بوونى 400 كه‌سایه‌تى گرنگى ئه‌مه‌ریكا، ئێواره خوانێكى فراوان سازكرا، له نێویان دا، ئه‌ستێره‌كانى جیهان "مارڵین مۆنرۆ، ئه‌لیزابیس تایلۆر" ئاماده بوون، خرۆچۆڤ له‌به‌رده‌م میوانان گوتى: نه‌یانهێشت بچمه نێو "دیزنى لاند"، ئه‌مه سووكایه‌تیكردنه بۆ سۆڤییه‌ت.
دوا دیدارى هه‌ردوو سه‌رۆك له كامپ ده‌یڤید بوو "باره‌گاى گفتوگۆكانى سه‌رۆكه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه"، هه‌ردوو رێككه‌وتن كه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ له نێوبردنى چه‌كى ناووكى، بێ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى "به‌رلین" ببێته كێشه له نێوانیان، كه خاڵى ناكۆكییه‌كانى ئه‌وساى نێوان هه‌ردوو وڵات بوو.
دوای سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌كانى ئه‌فغانستان، پۆڵه‌ندا و مووشه‌كه‌كانى ناتۆ (19 تا 21ى تشرینى یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1985)، رۆناڵد ریگان و میخایل گۆرباچۆڤ، له ژنێڤ یه‌كتریان بینى، بڕیاریان دا په‌ره به گفتوگۆكانى نێوان مۆسكۆ و واشنتن بده‌ن، داوایاشیانكرد به‌ره‌و كرانه‌وه‌ى زیاتر هه‌نگاو بنێن، كه بووه ده‌ستپێكی تازه‌ى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌تى جاران.
له (كانوونى یه‌كه‌م/ دیسیێمبه‌ری 1987)، سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ى نێوان رۆناڵد ریگن و گۆڕباچۆڤ له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا په‌یماننامه‌ى "چه‌كى ناووكى كوورت مه‌ودا" یان ئیمزا كرا.
له(1-2ى شوبات/فێبرایه‌ری 1992)، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بووشى باوك، پێشوازیكرد له بۆریس یه‌ڵسنى سه‌رۆكى رووسیا، كه بووه یه‌كه‌م دیدارى مۆسكۆ و واشنتن له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، دیداره‌كه‌یان له كامپ دێڤید به‌ڕێوه‌چوو، كاتێك ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رووسیاى وه‌ك پاشخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت ناساند.
له (حوزه‌یران/ یۆنیۆ)ی هه‌مان ساڵ، هه‌ردوو وڵات زیاتر له یه‌كدی نزیكبوونه‌وه، رێكه‌وتنى داماڵینى چه‌كى ناووكیان ئیمزاكرد، بووشى باوك ئه‌وكات رایگه‌یاند، جه‌نگى سارد كۆتایی هات و جیهان به‌ره‌و قۆناغێكى تازه هه‌نگاو ده‌نێت.
كاتێك له (كانوونى دووه‌م/یه‌نایری 1993) كلنتن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ست هێنا، تاوه‌كو (31ی كانوونى یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 1999)، كه واده‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس یه‌ڵسن بوو، هه‌ردوو سه‌رۆك ده‌یان لووتكه و كۆبوونه‌وه‌ى گرنگیان سازكرد، كه په‌یوه‌ندى هه‌ردوو وڵاتیان گه‌یانده قۆناغێكى ئێجگار باش.
رووداوى (23ى تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1995)، كۆتا لووتكه‌ى "هایدبارك"، هیچ ناكۆكییه‌ك له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانى تایبه‌ت به چیچان و بۆردومانى ناتۆ بۆ سه‌ر بۆسنه رووینه‌دا، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له به‌رده‌م ژماره‌یه‌كى زۆرى رۆژنامه‌نووسان یه‌ڵسن گووتى: ئێوه گووتتان كۆبوونه‌وه‌كه‌تان كاره‌سات ده‌نێته‌وه، منیش ده‌ڵێم ئێوه كاره‌ساتتان دروستكرد، كلنتن له ته‌نیشتیه‌وه ده‌ستیكرد به قاقاى پێكه‌نین و دڵخۆش بوو به لێدوانه‌كه‌ى یه‌ڵسن.
ناكۆكییه‌كانى نێوانى هه‌ردوو وڵات هێشتا به‌رده‌وامه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی "ڤلادیمێر پوتن"، سه‌رۆكی رووسیا و "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ چوارشه‌ممه (16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) له ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا له لیستی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا "وڵاتێكی دۆست نییه".
رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر 5 خاڵ ناكۆكن، ئه‌مه‌ریكا، رووسیا به ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تۆمه‌تباره به هێرشی ئه‌لیكترۆنی دژی ئاژانسه حكومی و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، ژه‌هرخواردكردنی "ئه‌لێكسی ناڤالینی" به‌رهه‌ڵستكاری مۆسكۆ، یه‌كێكه له‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی رووسیای ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا داوای سنووردانان بۆ پڕچه‌ككردن و گرژییه به‌رده‌وامه‌كان ده‌كات، به تایبه‌ت له ململانێكانی سووریا و لیبیا و ئۆكرانیا، له‌وه‌ته‌ی بایدن بووه‌ته سه‌رۆك گرژییه دیپلۆماسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه.
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا داوای چاره‌نووسی به‌ندكراوانیان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده رووسیا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه ئاڵوگۆڕی به‌ندكراوه‌كانی هه‌ردوولا، ئازادكردنی "سیخوڕ"ه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌گرێته‌وه، كه به 16 ساڵ زیندانی سزادراوه.
دوایین دیداری نێوان پوتن و بایدن له ساڵی 2011 بووه، ئه‌وكاته‌ی "بایدن" جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو و پوتنیش سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا بووه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب