میدیاكانی توركیان ناسنامه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه‌ی ئیزمیر ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی شاری ئیزمیریان ئاشكرا كرد، كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له شاری ئیزمیر و فه‌رمانبه‌رێكی نووسینگه‌كه به ناوی ده‌نیز بویراز له‌و هێرشه‌دا كوژرا.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه، كه ماوه‌یه‌كه دادگای باڵای ده‌ستووری له توركیا ده‌ستی به هه‌نگاوه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و حزبه "هه‌ده‌په" كردووه، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی ئه‌و حزبه به‌رز كرایه‌وه و تێیدا هه‌ده‌په به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ـه‌وه هه‌یه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه ناوی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا هاتووه.
دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "به‌هۆی به‌ئامانجكردنی حزبه‌كه‌مان له لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، كاتژمێر 10: 30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر نووسینگه‌كه‌مان له پارێزگای ئیزمیر".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هاوكارمان ده‌نیز بویراز له‌و هێرشه‌دا كوژرا".
له‌وباره‌یه‌وه موراد چیبنی، نوێنه‌ری هه‌ده‌په له ئیزمیر گوتی: "چادرێكی پۆلیس راسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر باره‌گاكه‌مان هه‌بوو، ئه‌و هێرشه له‌به‌رچاوی ئه‌وان ئه‌نجامدرا".
هاوكات نووسینگه‌ی پارێزگای ئیزمیر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو رووێكه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ستی پێكردووه و زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه هێرشبه‌ره‌كه كارمه‌ندێكی پێشووی ته‌ندروستی بووه.
ئیدانه‌كردن و پشتیوانییه‌كان:
دوای ئه‌و هێرشه سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هاوسۆزی خۆیان بۆ پارتی دیموكراتی گه‌لان نیشاندا، له‌وانه‌ش عه‌لی باباجان، سه‌ركرده‌ی حزبی "دیموكراتی و پێشكه‌وتن" و له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "به توندی ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م، كه له كه‌رتی ئیزمیر كرایه سه‌ر پارتی دیموكراتی گه‌لان. خودا له ده‌نیز بویراز خۆش بێت، كه له‌و هێرشه‌دا كوژرا و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م".
باباجان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌رپرسیارێتی رێگریكردن له زه‌مینه‌سازی بۆ ژینگه‌یه‌كی توندوتیژی سیاسی و ده‌سته‌به‌ریی سه‌لامه‌تی سیاسی و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت".
هاوكات كه‌مال كلچدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی حزبی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" گوتی: "هیوای ره‌حمه‌ت بۆ ده‌نیز بویراز ده‌خوازم و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م.. پێشتریش ئه‌زمونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هه‌بووه و هۆشداری ده‌ده‌م، هیچ كه‌سێك هیوا به‌و جۆره گێچه‌ڵكاریانه نه‌خوازێت! با سه‌یرێكی ئه‌و ڤیدیۆیانه بكه‌ین، كه له داهاتوودا ئه‌و جۆره رووداوانه‌یان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێن. به‌یه‌كه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ین".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه، عومه‌ر چه‌لیك، گوته‌بێژی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له تویته‌ر نووسیویتی: "ئه‌و هێرشه و كرده‌وه‌ی كوشتنه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه له بینایه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان له كه‌رتی ئیزمیر روویدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "توركیا هه‌رگیز ده‌رفه‌تی گێچه‌ڵكاری به هیچ كامێك له‌و هه‌وڵانه نادات كه ئامانجیان نانه‌وه‌ی پشێوییه له سه‌لامه‌تی و ئاساییشه‌كه‌ی. هێزه ئه‌منی و دادوه‌رییه‌كانمان هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و رووداوه ئاشكرا ده‌كه‌ن".
هێرشبه‌ره‌كه كێیه؟
له‌كاتێكدا هێشتا چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی شاری ئیزمیردا تێنه‌په‌ڕێوه، میدیاكانی توركیا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌یان ئاشكرا كرد و چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌مه‌نه‌كاندا هێرشبه‌ره‌كه چه‌كی جۆراوجۆری هه‌ڵگرتووه، له‌ناویان نیشانشكێنیش هه‌یه.
له هه‌ژماری په‌لامارده‌ره‌كه له ئینستگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی له مانگه‌كانی رابردوودا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، كه له نزیك شاری مونبجی سووریا چه‌ند جۆره چه‌كێكی تاكه‌كه‌سیی له‌شان كردووه.
هه‌روهها چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه دروشمی "بوزكورت"ی گورگه خۆڵه‌مێشییه‌كانی هه‌ڵگرتووه، كه تایبه‌ته به بزووتنه‌وه راستڕه‌وه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی "t24"ی ئه‌لیكترۆنی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر زاری هێرشبه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، گوایا دوای هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
هێرشبه‌ره‌كه پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ په‌لاماره‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه، "من په‌یوه‌ندیم به هیچ كه‌سێكه‌وه نییه. هه‌ڵمكوتایه سه‌ر بینایه‌كه چونكه رقم له په‌كه‌كه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌مكرد".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌زاران ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه له توركیا دادگایی كراون، به‌ڵام هه‌ده‌په به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا لوبییه‌كی گه‌وره له دژی ئه‌و حزبه ده‌ركه‌وت، كه به سێیه‌م گه‌وره‌ترین حزبی ناو په‌رله‌مانی توركیا داده‌نرێت و لوبییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حزبی "بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی"ـه‌وه ئه‌نجامدرا، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی جه‌ماوه‌ردا بووه‌ته هاوپه‌یمانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته "ئاكپارتی".
H.B