سوپاى لوبنان داوا له وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خش ده‌كات له برسێتى رزگاریان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى لوبنان به رێژه‌ى%90، له‌به‌رامبه‌ردا، مووچه‌ى سه‌ربازانى لوبنان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه، سوپاى لوبنان رایگه‌یاند، داوا له وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خش ده‌كه‌ین به‌هانامان بێن، برسیه‌تى ته‌نگى به سه‌ربازه‌كان هه‌ڵچنیووه.
له‌چوارچێوه‌ى كۆنفراسى وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خش كه ئه‌مڕۆ له پاریس به‌رێوه‌چوو، جۆزێف عۆن، فه‌رمانده‌ى سوپاى لوبنان تێیدا به‌شدار بوو، رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ى گه‌لى لوبنان، سه‌ربازه‌كانمان برسین.
ئه‌و سوپایه كاریگه‌ری هه‌رێمایه‌تی له ناوچه‌كه هه‌یه و ده‌توانێت سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌یان بپارێزن، كه ژماره‌یان 54 هه‌زار سه‌ربازه، له‌ساڵى 1945ه‌وه دامه‌زراوه، داواش له وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خش نه‌كردووه پاره‌یان پێببه‌خشن، به‌ڵكو داوایانكردووه ته‌نها خواردن و سووته‌مه‌نیان بۆ دابین بكه‌ن.
له‌ناوخۆ ئه‌و سوپایه له‌لایه‌ن پێكهاته سیاسییه‌كانى لوبنان پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌وروپاش به سوپایه‌كى هاوسه‌نگ له‌ناوچه‌كه سه‌یرى ده‌كات.
به‌رپرسێكیش له سوپاى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، سوپاى لوبنان بڕبڕه‌ى پشتى پاراستنى ئه‌و وڵاته‌یه، ده‌بێت به خێرایی به‌هانایانه‌وه بچین و هاوكاریان بكه‌ین.
ك.ب