سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای پاڵپشتی له ئه‌وروپا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنەکانی پێشوه‌خته، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، داوای پاڵپشتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتی وڵاتانی ئه‌وروپا له شه‌ڕی دژی داعش و چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه.
كازمی دووپاتیشی كرده‌وه، ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی خۆیدا دابینكردووه، هه‌روه‌ها كه‌شێكی له‌باریان ره‌خساندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوزارشت له ئیراده و خواستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق بكات.
له به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراق نیشاندا و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ربڕی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی سیاسه‌تمه‌داران، دۆخی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌بار نییه، به‌تایبه‌ت ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچه سوننی نشینانه‌ی تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانیان كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره بوونه، تا ئێستاش له كه‌مپه‌كاندان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
H.B