توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كۆتایی به مشتومڕییه‌كانی وه‌ستاندنی پیربوون ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، تویژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سنوورێكی بۆ ئه‌و مشتومڕیانه دیاریكرد، كه له‌باره‌ی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌مری مرۆڤ و مانه‌وه به گه‌نجی بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ئارادا بوون و تا ئێستا به ملیاران دۆلار له‌و پێناوه‌دا خه‌رج كراون، به‌و هیوایه‌ی راستی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بسه‌لمێنرێت، كه ده‌توانرێت له رێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی بۆهێڵه‌كان "جیناته‌كان" مرۆڤ به گه‌نجی و نه‌مری بمێنێته‌وه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی رابردوودا، زانایان به پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان، كۆمپانیاكان، كه‌سانی ئه‌كادیمی و وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری پیشه‌سازی، بڕی 110 ملیار دۆلاریان بۆ ملكه‌چكردنی هێزی جینیوم و ژیری ده‌ستكرد خه‌رج كردووه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له پیربوون و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌شی "واتا مرۆڤ له پیربوونه‌وه به‌ره‌و گه‌نجێتی بگه‌ڕێته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكرد، "ئه‌و تویژینه‌وه‌یه پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه هێواشكردنی تێكڕای به‌ته‌مه‌نداچوون به‌هۆی كۆتوبه‌نده بایۆلۆژییه‌كان شتێكی مه‌حاڵه".
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وله‌تی له‌لایه‌ن زانایانی 14 وڵات ئه‌نجامدراوه، له‌وانه‌ش زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد، ئامانجی تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌ی "تێكڕای جێگیری پیری" بوو، كه ده‌ڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له قۆناغی پێگه‌یشتندا، جۆر تێكڕایه‌كی جێگیر و چه‌سپاوی بۆ پیری هه‌یه".
خوسێ مانوێل ئه‌بۆرتۆ، له ناوه‌ندی لیڤه‌رهۆڵم بۆ زانسته دیموگرافییه‌كان له زانكۆی ئۆكسفۆرد گوتی: "داتا و زانیارییه‌كانی له‌دایكبوون و مردنی مرۆڤه‌كان و سه‌ره‌كییه نا مرۆییه‌كانمان به‌راورد كرد، بینیمان تێكڕای گشتی بۆ مردنی مرڤ هه‌مان ئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌بوو". ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه دواجار هۆكاره بایۆلۆژییه‌كانن كۆنترۆڵی درێژی ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، نه‌ك هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان.
تویژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، "له‌وانه‌یه مرۆڤ له دۆخێكی ته‌ندروستی و بژێوی باش‌دا ته‌مه‌نێكی درێژتر ببات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێكڕای مردن له ته‌مه‌نی پیریدا زیاد ده‌كات".
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه بڵاویكرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی درێژكردنی ته‌مه‌ن چڕ كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا له مشتومڕییه‌كاندا نه‌زانراو بوو ئه‌و توێژینه‌وانه بوون، كه به‌راورد له نێوان ته‌مه‌نی گرووپه‌كانی ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چییه ده‌بێته هۆی مردن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌بۆرتۆ گوتی: ئه‌م تویژینه‌وه‌یه ئه‌و كه‌لێنه‌ی پڕكرده‌وه، ئه‌وه‌یش به‌وه‌ی كه توانرا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه زانیارییه جۆراوجۆرۆه‌كانه‌وه به‌راوردێكی نێوان جیاوازی له تێكڕای مردن له‌ناو جۆره‌كاندا بكرێت.
پشكنینی داتاكان به‌وه كۆتایی هات، كه شێوازێكی گشتیی یه‌كگرتوو بۆ مردن هه‌یه: مه‌ترسیی گه‌وره بۆ مردن له ریزی منداڵان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا به‌خێرایی داده‌به‌زێت و تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی پێشوه‌خته به نزمی ده‌مێنێته‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نداچوون، به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌بۆرتۆ روونیكرده‌وه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه، ناوه‌ڕاستینه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ به‌هۆی پێشكه‌وتنه پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیادی كردووه و مرۆڤه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ژین، به‌ڵام رێڕه‌وی به‌ره‌و پیربوون هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا ناهێت.
توێژینه‌وه‌كه به‌وه كۆتایی هاتووه، كه زانستی زینده‌زانیی په‌ره‌سه‌ندن له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه. تا ئیستا به‌ره‌وپێشچوونه پزیشكییه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌و كۆت و به‌نده بایۆلۆژیانه‌دا زاڵ بن.
H.B