ئه‌مڕۆ سێزده‌مین سه‌رۆك كۆمارى ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانى ئێرانى به‌ره‌و سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌چن، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكى نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئیبراهیم ره‌ئیسى، كاندیدی پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، ئه‌گه‌رى ده‌رچوونى زۆر به‌هێزه.
ژماره‌یه‌ك له ره‌وتى ئۆپۆزسیۆن و چاكسازه‌كانیش، داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژارن نه‌كات، چونكه ئه‌و كاندیدانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ره‌ئیسیدا ماون، لاوازن و كێبڕكێى جددى تێدا نابینرێت.
پێشبینی دەکرێت لە سیزدەمین هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری ئێران، کەمترین رێژەی بەشداریی خەڵك لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تۆمار بکرێت، كاندیده‌كانی ئەم هەڵبژاردنە هەوڵیان داوە بە هەڵگرتنی دروشمی جۆراوجۆر، هەرکامیان بە شێوەیەک خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان رابکێشن.
له ساڵى 1997، كاتێك هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له ئێران به‌ڕێوه‌چوو، موحه‌مه‌د خاته‌مى كاندیدى پارێزگاره‌كان سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا.
بۆچوونه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌و دادوه‌ره ئێرانیه، ده‌بێته سیزدەمین سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له‌وه‌ته‌ى شۆڕشى 1979 به‌رپابووه، چونكه ئه‌نجوومه‌نى پاراستنی ده‌ستوور له ئێران كاندیده به‌هێزه‌كانى دوور خسته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چۆڵبوونى مه‌یدانه‌كه بۆ ره‌ئیسى.
ئه‌نجوومه‌نى پاراستنی ده‌ستوور چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى زۆر به‌هێزى له‌و هه‌ڵبژاردنه دوور خسته‌وه، له‌وانه، عه‌لى لاریجانى، كه ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته بوو، هه‌روه‌ها ئیسحاق جیهانگیری و مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیش، دوو كاندیدى هه‌ره به‌هێز بوون، ئه‌مه ناكۆكی سیاسی له ئێران پیشان ده‌دات.
شه‌قیق لاریجانى براى عه‌لى لاریجانى، ره‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى ئاسایشى ئێران كرد، به‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن خومه‌ینی، نه‌وه‌ى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران، ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى پاراستنی ده‌ستوور كرد و گوتی: دوورخستنه‌وه‌ى كاندیده‌كان دژى پڕه‌نسیپه‌كانى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانه.
رۆژنامه‌ى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه، دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك له كاندیده به‌هێزه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێران، رێگه بۆ ئیبراهیم ره‌ئیسى خۆش ده‌كات تاوه‌كو ببێته سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو، بۆیه ئه‌وانه‌ى پشتیوانی ره‌ئیسیان كردووه ده‌بێت داوا له‌هه‌موو ده‌نگده‌ران بكه‌ن بچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان.
له‌كۆى 80 ملیۆن دانیشتوانى ئێران، 59 ملیۆن كه‌س ده‌توانن ئه‌مڕۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن.
ك.ب