تیشكى خۆر كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه‌ى تووشبوان به ڤایرۆسى كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى ئیسرائیل رایانگه‌یاند، تووشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا، زیاتر تووشى مردن و خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستیی ده‌بنه‌وه، كاتێك كێشه‌ى كه‌مى ڤیتامین "دى" یان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى "تایم ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكرده‌وه، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى سه‌نته‌رى پزیشكى "جه‌لیل" ئه‌نجامیداوه، به رێژه‌ى "26%" له تووشبوان به ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌هۆی كه‌مى ڤیتامین "دى" ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 1176 نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه، 253 یان كێشه‌ى كه‌مى ڤیتامین(دى)یان هه‌بوو، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌نته‌رى پزیشكى "جه‌لیل" راشیگه‌یاند، توێژینه‌وه‌كه‌ى ئێمه هاوتا بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى ده‌رباره‌ى ڤیتامین "دى" ئه‌نجامدراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، تیشكى خۆر كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه‌ى تووشبوان به كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
"در‌و"، له زانكۆى بار ئیلان له ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه، كه‌مى ڤیتامین "دى"، هۆكارى سه‌ره‌كى مردنه بۆ تووشبوان به ڤایرۆسى كۆرۆنا.
تا ئێستا "3.840.634" كه‌س به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆى تووشبوانیش له جیهاندا گه‌یشته "177.363.051" كه‌س.
ك.ب