گۆتێرێس باس له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه بۆ دووه‌م جار ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوه‌كانی بۆ گۆڕانكارییه‌كانی 5 ساڵی داهاتوو خێراتر بكات.
به‌گوته‌ی گۆتێرێس، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه له رێگه‌ی بیرۆكراتیه‌ت و باشكردنی كۆكردنه‌وه و شرۆڤه‌كردن و ئاڵۆگۆڕی زانیارییه‌كانه‌وه بنرێن.
گۆتێرێس له گوتارێكدا له‌به‌رده‌م رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی چاكسازی و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گۆڕانكارییانه كرده‌وه، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كاره‌كان و به‌كارهێنانی شێوازی نوێ بۆ كاركردن كرده‌وه.
ئه‌مینداری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "له ساڵانی داهاتوودا ئێمه له رێگه‌ی 5 هه‌نگاوه‌وه پێویستیمان به خێراكردنی پرۆسه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌یه".
ئاشكراشیكرد، ئه‌و گۆڕانكارییانه پێكهاتوون له پرسی داتا، شرۆڤه و په‌یوه‌ندیكردن، هه‌روه‌ها داهێنان و دۆزینه‌وه و گۆڕانی ژماره‌یی، دیدگای ستراتیژی، زیادكردنی به‌رهه‌م و وردبوونه‌وه له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش و باشكردنی رۆشنبیری كاركردن.
دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراتیه‌تی ناپێویست ده‌كات و پرۆسه هاوكاری و كاری هه‌ره‌وه‌زیش ئاسانتر ده‌كات".
H.B