پڕۆسەی تەعریبکردن لە کەرکووك پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 140ـه

"بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر خاكی كوردستان، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌مان هه‌بێت"
قه‌ڵای كه‌ركووك
قه‌ڵای كه‌ركووك

K24 - هه‌ولێر:

پڕۆسەی تەعریبکردن بە سەرپەرشتی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك بەڕێوەدەچێت، بەرپرسانی عێراقیش تەنیا رۆڵی تەماشاکار دەبینن و لە ئاست هەنگاوەکاندا بێدەنگن، کە پێچەوانەی بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری عێراقە. پڕۆسەکە لەسەر دوو ئاست بەڕێوەدەچێت، یەکەمیان لادانی بەرپرسانی کوردە و پڕکردنەوەی پۆستەکانیان لەلایەن عەرەبەوە، دووەمیان گواستنەوەی ناسنامەی عەرەبی هاوردەیە بۆ پارێزگای کەرکووك.

تەعریب لە کەرکووك و ناوچە کورستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە. پڕۆسەکە لەسەر دوو ئاست بەڕێوەدەچێت، یەکەمیان لادانی بەرپرسانی کوردە و پڕکردنەوەی پۆستەکانیانە لەلایەن عەرەبەوە، دووەمیان گواستنەوەی ناسنامەی عەرەبی هاوردەیە بۆ پارێزگای کەرکووك، ئەندامێکی لێژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووکیش رایدەگەیەنێت، لە دوایین کۆبوونەوەدا بڕیاری راگرتنی گواستنەوەی ناسنامەی عەرەبە هاوردەکانیان داوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک گوتی: "بۆ رێگریكردن له‌ ته‌عریبكردن، له‌ دوایین هه‌فته‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌، كۆمه‌ڵێك میكانیزممان دیاریكردووه‌، كه‌ گۆڕینی دیمۆگرافی له‌ كه‌ركووك به‌رده‌وام نه‌بێت، بۆ نممونه‌، ئه‌وه‌ی له‌ دوای ساڵی 2013ـه‌وه‌ هاتبێته‌ كه‌ركووك و ناسنامه‌ی گۆڕیبێت، یان هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی بۆ كرابێت، ئه‌وا ناشه‌رعی و ناده‌ستوورییه‌".

پڕۆسەی تەعریبکردن بە سەرپەرشتی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بەڕێوەدەچێت، بەرپرسانی عێراقیش تەنیا رۆڵی تەماشاکار دەبینن و لە ئاست هەنگاوەکاندا بێدەنگن، کە پێچەوانەی بڕگەکانی ماددەی 140 دەستووری عێراقە.

محیەدین حەسەن، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گوتی: "ئه‌و ته‌عریبه‌ كۆنه‌ و نوێ نییه‌، له‌ سه‌ره‌تای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی شێوازێكی وه‌رگرتووه‌، حكومه‌تی عێراق له‌و بابه‌ته‌دا بێلایه‌ن نییه‌، حه‌شدی عه‌شیاری و حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی كورد، بۆیه‌ پێویستمان به‌ یه‌ك وتار هه‌یه‌، تا رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ ببینه‌وه‌، كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر خاكی كوردستان، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌مان هه‌بێت".

بەردەوامبوونی پڕۆسەی تەعریبکردن کاریگەری گەورە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن درووست دەکات، رەنگە کورد زیانی گەورەی پێبگات، دواجار کاریگەری لەسەر رێژەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق درووست دەکات.

د.ی